رفتن به محتوای اصلی

کۆنگرێسى ئەمەریکا دەستى ئێران لەمەغریب دەبڕێت

کۆنگرێسى ئەمەریکا دەستى ئێران لەمەغریب دەبڕێت
posted onSeptember 30, 2018
noدیدگاه

دواى ئاشکراى  کردنى شانەشینى مەغریب لەپەیوەندییەکانى حزبوڵلای لوبنان بەبزوتنەوەی جوداخوازی پۆلیساریۆ و، تومەتبار بوونیان بەچالاکییە ناسەقامگیریی و تێکدانى ئاسایشى ئەو وڵاتە، دووبارە پرسى ئیدانەکردنى ئێران لەلایەن ئەندامانى کۆنگرێسى ویلایەتە یەکگرتووەکان هێناوەتە بەرباس.

هەریەک لە جۆ ویلسۆن و کارلۆس کۆربیلۆ، ئەندامی کۆمارییەکان و، جێری کۆنۆلی، ئەندامى دیموکراتەکانى گۆنگریس پرۆژە یاسایەکیان پێشکەش بەئەنجومەنى نوێنەرانى ئەمەریکا کردووە، کەتێدا "هەوڵەکانى ئێران بۆ تێکدانى سەقامگیری ناوچەى باکوورى ئەفریقا و شوێنەکانى دیکە روونکردەوە".

ویلسۆن لەپێگەى فەرمیی خۆیدا باسى لەوەشکردووە " ریبات یەکەم وڵات بووە، ساڵى 1777 دانى بەسەربەخۆیی ئەمەریکاوە ناوەو، یەکێکە لەهاوپەیمانە ستراتیژی و گرنگەکانى واشنتۆن، لەهەمان کاتیشدا هاوبەشێکى کارایە لەرۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفەریقا".

جەختى لەوەشکرد " کردەوە شەڕانگێزەکانى پۆلیساریۆ لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتى دەکرێت".

بەپێی پرۆژە یاساکە " ئیدانەى تاران دەکات لەو پاڵپشتیە دارایی و لۆجیسیەى پێشکەش بەرێکخراوە تیرۆریستیەکان وەک حزبوڵلا کەلەلایەن واشنتۆنەوە لەنێو لیستى تیرۆر دایە".

روونیشیدەکەنەوە کە " ئەوەش پێچەوانەى ئامانجەکانى ئاسایشى نەتەوەیی ئەمەریکایە".

سەرەڕاى پاڵپشتیەکانى حکومەتى ریبات بۆ سیستەمێکى خودموختاری بۆ بیابانى پۆلیساریۆ، هەریەک لەدۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمەریکاو مایک پۆمپیۆ، وەزیرى دەرەوەو، نوێنەرى واشنتۆن لەنەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ چارەسەرێکى ئاشتیانەى مەغریبن.

مەغریب هەولێکەکانى چڕ کردۆتەوە بۆ ئەوەى بڕیار بەدەستدانى واشنتۆن ڕازی بکات، بۆ تومەتبار کردنى حزبوڵلای هاوپەیمانى تاران لەتێوەگڵانى لەکردەوە تێکدەرانەى باکوورى ئەفریقا.

لەماوەى رابردوو ریبات دووپاتیکردۆتەوە " بەبەڵگەى سەلمێنراو دەریدەخەن، حزبوڵلا راهێنانى بەچەکدارانى پۆلیساریۆ کردووەو، لەجەزائیریش لەرێگەى دیبلۆماتە ئێرانیەکانەوە ئاسانکاری دیدارى دوو لایەنەیان بۆ سەرکردەکانى پۆلیساریۆ و حزبوڵلا رێکخستووە".

گرنگترین ئەو کەیسەى مەغریب ئاشکرای کردووە " ڕەوانە کردنى پسپۆڕی تەقینەوەکانى حزبوڵلایە، لەپاڵ ئەوانەش ژمارەیەک مووشەکى سام 9 و سام 11 ڕادەستى چەکدارانى پۆلیساریۆ کراون".