رفتن به محتوای اصلی

حەشدى شەعبی دەبێتە شێرپەنجەى عێراق

حەشدى شەعبی دەبێتە شێرپەنجەى عێراق
حەشدى شەعبی مەترسییەکى گەورەیە چونکە بە زۆرى ترەوە بەستراونەتەوە
میلیشیاکانى عێراق هەڕەشە لە حکومەتەکەیان دەکەن
posted onSeptember 18, 2018
noدیدگاه

 

میلیشیاکانى حیزبوڵای عێراق هەڕەشەی ڕووخاندنى حکومەتى داهاتووى عێراق دەکەن ، ئەگەر هاتوو بە ڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ حەشدی شەعبی نەکەن.

 

ئەبو تاڵیب سەعیدی، سەرکردەى حیزبوڵا لە وتەیەکیدا رایگەیاندووە "ئەو رێککەوتنانەى لە نێوان فراکسیۆنە سیاسییەکان لە پەرلەمان بەدی دێت بۆ دابەشکردنى پۆستەکان، بە بێ خوێنى ئەوان نەدەهاتە دی". گووتیشى "سەرەڕای هێزەکانى حیزبوڵا بەشێکە لە پێکهاتەکانى حەشدی شەعبی، بەڵام لە بوارى سیاسی کار ناکات، بەڵکو گرنگی زیاتر بە کاری سەربازیی دەدات و لە سەر پەیڕەوەکانى ڕوحەڵای خومەینى، ڕابەرى پێشووى کۆمارى ئیسلامی ئێران کار دەکەن، کە دەیگووت سیاسەت چاوى ئایینە". سەعیدی هیماشی بەوە کردووە "یەکێک لە مەرجەکانى هێزەکانیان بۆ سەرۆکوەزیرانى داهاتوو بریتى دەبێت لە رێزگرتنی حەشدی شەعبی و پێدانى شایستەکانیان". دووپاتیشی دەکاتەوە "ئەگەر رێز لە خوێنى شەهیدانمان نەگرن، ئەوا پێگەى ئەو حکومەتە دەڕووخێنین".

ئەو لێدوانەى سەرکردەکەى حیزبوڵا لە کاتێکدایە ناکۆکییەکى توند لە نێو حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانى ماوەبەسەرچوو و میلیشیاکانى حەشدی شەعبی هەیە، کە لە لایەن سەرۆکی حکومەتەوە دەسەڵاتەکانیان سنووردار کراوە. هاوکات سەرکردەیەکى فراکسیۆنى سائیرون ئاشکرای دەکات "هەڕەشەکانى حەشدی شەعبی، پەیامێکى ڕوونە بۆ عەبادی بەوەى رێگری لێدەکەن بگەڕێتەوە لووتکەى دەسەڵات"، گووتیشى "ئێستا گەورەترین مەترسیی بۆ گۆڕەپانى عێراق حەشدی شەعبیە، چونکە هێزێکى سەربازیی بەستراوی چەند لایەنێکى سیاسین".