رفتن به محتوای اصلی

٨ پارێزگای ئێران تووشى قەیرانى بەدخۆراكی بوونەتەوە‌

٨ پارێزگای ئێران تووشى قەیرانى بەدخۆراكی بوونەتەوە‌
AvaToday caption
posted onAugust 5, 2019
noدیدگاه

زه‌هرا عه‌بدوڵاهی، به‌رێوه‌به‌ری به‌شی خۆراكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئێران ڕایگه‌یاندووه‌ "هه‌شت پارێزگاری وڵاته‌كه‌مان ڕووبه‌رووی كه‌مخۆراك و، زۆریی نه‌خۆشی بووه‌ته‌ و ئەمەش هۆکارە بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژەی مردن".

له‌و باره‌یه‌وه‌ش ئاژانسی كرێكاری (ئیلنا)ـی فه‌رمیی تاران له‌سه‌ر زاری ئه‌و به‌رپرسه‌ بڵاوی كردەە‌وه‌ "پارێزگاكانی سیستان و بەلوچستان، كەهگیلوویه‌، بویر ئه‌حمه‌د، ئیلام، هورمزگان، خوزستان (ئه‌هواز)و باشووری خوراسان، ڕووبه‌رووی به‌دخۆراكییه‌کی گه‌وره‌ بوونه‌ته‌وه‌". عه‌بدوڵاهی دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ "ئه‌و هه‌شت پارێزگایه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ڕووبه‌رووی به‌دخۆراكی بوونه‌ته‌وه‌، منداڵانی ئه‌و شارانه‌ش ڕووبه‌رووی قه‌یرانی گه‌وره‌تر بوونه‌ته‌وه‌". هێمای به‌وه‌ كرد " به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژە‌ی مردن، به‌هۆی به‌دخۆراكی له‌و پارێزگایانه‌ هەتا دێت زیاتر دەبێت‌". گووتیشی "پێش دوو ساڵ ڕێژە‌ی مردن له‌و پارێزگایانه‌ ٧٦% بوون، ئێستا بۆ سنووری ٨٢% به‌رزبووه‌ته‌وه‌".

ڕژێمی ئێران به‌هۆی سیاسه‌تی شه‌ڕانگێزییه‌كه‌ی له ڕرۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و، گه‌نده‌ڵی له ‌جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئاڵۆزییه‌كی سه‌ختی بۆ هاووڵاتیانی دروست كردووه‌، به ‌جۆرێك ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕە‌وی ده‌كات، بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان له ڕێكکه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بكشێته‌وه‌.

سۆپەرمارکێت

دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له‌و ڕێكه‌وتننامه‌یه‌ كه‌ ٢٠١٥ واژۆ كراوه‌، به‌های دراوی ناوخۆیی تمه‌ن تووشی داڕمان بوویه‌وه‌و، ٦٥%ی نرخه‌كه‌ی له‌بازاڕ له ‌ده‌ستدا، ئه‌و پاشه‌كشێیه‌ش كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی له‌سه‌ر بژێوی هاووڵاتیان و ڕێژەی هه‌ژاری كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ نوێنه‌رانی ئه‌و شارانه‌ی گه‌وره‌ترین ڕێژە‌ی بێبه‌شبوونیان هه‌یه‌ له‌دانیشتنی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌یاندا هۆشداریی ئه‌وه‌یان داوه‌ " مه‌ترسیی مرۆیی له‌بازنه‌ی ده‌نگیان دروست ده‌بێت".

له‌و باره‌وه‌یه‌ یار مه‌حمه‌دی، نوێنه‌ری پارێزگای بەلوچستان ده‌ڵێت "٧٥%ى دانیشتووانی پارێزگاكه‌ به‌هۆی هه‌ژاری و كه‌می خۆراكه‌وه‌ ده‌ناڵێنن". باسی له‌وه‌ش كرد "دانیشتووانی گوونده‌كانیش ئاوی پاكی خواردنه‌وه‌ی پێویستیان نییه‌، ته‌نانه‌ت نانیان ده‌ست ناكه‌وێت". دووپاتی ده‌كاته‌وه‌ "به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان له‌ڕە‌وشێكدان زۆر خراپ و ئاڵۆزە".

مه‌حەمه‌دی جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌ " له‌و پارێزگایانه‌ هه‌موو جۆره‌ نه‌خۆشییه‌ك بڵاوبووه‌ته‌وه‌و، كه‌سیش ناتوانێت نكۆڵی لێبكات، ته‌نانه‌ت له‌شاری زاهدان سه‌رووی ٣٥٠ هه‌زار به‌هۆی كه‌می ئاوه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و، له‌رێگه‌ی تانكه‌ره‌كانه‌وه‌ ئاو دابین ده‌كرێت".

له‌پاڵ ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزیی و به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری تاوه‌كو ئێستاش ڕژێمی ئه‌و وڵاته‌ سووره‌ له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌و پینه‌و په‌رۆكانی، به‌جۆرێك په‌رله‌مان له‌پشت ده‌رگا داخراوه‌كاندا " گفتوگۆ له‌سه‌ر دابینكردنی كه‌رسته‌ بنه‌ڕەتییه‌كان ده‌كات، له‌وانه‌ش كاڵای خۆراك كه‌ هه‌موو وڵات به‌ده‌ست كه‌مییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت".

منداڵان و بەدۆخراکى

له‌و دانیشتنه‌ داخراوه‌شدا وه‌زیری كشتوكاڵ ئاماده‌ی بووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دابینكردنی به‌رهه‌مه‌ سه‌ره‌كییه‌كان تاوتوێ بكه‌ن، له‌وانه‌ش برنج و گه‌نم، له‌پاڵ ئه‌وانه‌ش خۆراكی ئاژه‌ڵداری و چاكسازی كردنی زه‌وییه‌ كشتوكاڵییه‌كان.

عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی ئێران له‌و باره‌وه‌ هیما به‌وه‌ ده‌كات " وه‌زیری كشتوكاڵ ڕاسپێدراوه‌ پلانێكی تۆكمه‌ ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی وڵات بگاته‌ ئاستی خۆ تێركردنی ناوخۆیی".

سزایه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ له‌ئایاری ٢٠١٨ به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌و، تا ئێستا به‌قۆناغ سزای نوێ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌ ده‌سه‌پێنرێت، ئێران ڕووبه‌رووی به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی نرخی كاڵاكان بووه‌ته‌وه‌. هه‌رچه‌نده‌ سزا‌كانی واشنتۆن چه‌ند كه‌رتێكی مرۆیی نه‌گرتۆته‌وه‌، به‌ڵام گه‌نده‌ڵییه‌كانی ڕژێمی مه‌لایه‌كانی تاران، ڕە‌وشه‌كه‌یان ئاڵۆزتر كردووه‌.

به‌جۆرێك زۆربه‌ی هه‌نارده‌كارو هاورده‌كاری ئێرانی دۆلار له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ به‌ده‌ست ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی كاڵای سه‌ره‌كیی هاورده‌ بكه‌ن، به‌ڵام له‌بری دابینكردنی كاڵا له‌بازاڕی ڕەش دۆلاره‌كانیان به‌نرخی به‌رز ده‌فرۆشنه‌وه‌و، بازرگانی به‌ دۆلاری پاڵپشتیكراو ده‌كه‌ن.

بەدخۆراکىىى

ئه‌سه‌دوڵا عه‌باسی، گوته‌بێژی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی ئێران گووتی "له‌سه‌ر بنه‌مای بوودجه‌ی حكومه‌تی ئێستا ئێران هه‌موو ساڵێك به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه‌ پێویستی بە ١٠.٩ ملیۆن تۆن گه‌نم و، ٣.٢٥ ملیۆن تۆن برنج هه‌یه‌". به‌پێی قسه‌كانی عه‌باسی "حكومه‌ت ناچاره‌ ١٤ ملیۆن له ‌داهاتە نه‌وتییه‌كه‌ی بۆ پاڵپشتیكردنی كاڵای بنه‌ڕەتی هاووڵاتیان خه‌رج بكات"، به‌ڵام له‌و ڕە‌وشه‌ی حكومه‌تی تاران تێدایه‌ له‌قه‌ده‌غه‌كردنی فرۆشتنی نه‌وته‌كه‌ی كه‌ ئێستا ڕۆژانه‌ ته‌نها ٤٠٠ هه‌زار به‌رمیلی لێده‌فرۆشێت، توانای دابینكردنی هیچی نه‌ماوه‌.

بۆیه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و بێده‌سه‌ڵاتییه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌سه‌ن ڕوحانی، سه‌رکۆمار تێدایه‌، نرخی كاڵاكان پێچه‌وانه‌ی توانای كڕینی خێزانه‌ ئێرانییه‌كان ڕوو له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وام دایه‌.