رفتن به محتوای اصلی

جیرۆزالیم پۆست : ئێران لەرێگەى هێرشەکەى بۆ کوردستان 3 نامەى ڕەوانە کرد

جیرۆزالیم پۆست : ئێران لەرێگەى هێرشەکەى بۆ کوردستان 3 نامەى ڕەوانە کرد
رۆژنامەیەکى ئیسرائیل لەبارەى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکرات لەشارى کۆیە، بەهەنگاوێکى مەترسیدار وەسف دەکات
تاران پاش هێرشە مووشەکیکەى، بەفرۆکەى بێفرۆکەوان بەسەر ئاسمانى بارەگاکانى حزبی دیموکرات سووراوەتەوە
posted onSeptember 10, 2018
noدیدگاه

 

 

رۆژنامەیەکى ئیسرائیل لەبارەى هێرشەکانى ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حزبی دیموکرات لەشارى کۆیە، بەهەنگاوێکى مەترسیدار وەسف دەکات و، ئاماژەى بەوەشداوە " تاران لەو پرۆسەیە سێ نامەى بۆ سێ وڵاتى جیهانى ڕەوانە کردووە." 

 

رۆژنامەى جیرۆزالیم پۆست لەراپۆرتێکیدا کەمیدیا عەرەبیەکان بەشێکیان لێوەرگرتووە ئاماژەیان بەوە کردووە " هێرشەکانى ئەمدواییەى تاران بۆ سەر بارەگاکانى حزبە کوردییەکان لەهەرێمى کوردستان پەیامێک بووە بۆ شانەشینى عەرەبی سعودیەو ویلایەتە یەکگرتووەکان و ئیسرائیل." 

ئەو رۆژنامەیە هەروەها روونیدەکاتەوە " لەو کاتەى واشنتۆن فشارەکانى بۆ سەر ئێران زیاد دەکات، ئەو وڵاتە لەرێگەى نمایشکردنى ماسولکەکانى بەرامبەر ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەنجامدەدات." 

دیمەنێک لە مووشەکبارانەکەى سەر بارەگاى حدک

دیمەنێک لە مووشەکبارانەکەى سەر بارەگاى حدک

 

کاتژمێر  ١٠:٤٥ خولەکی بەیانی شەممە ٨ ئەیلوول، ئێران لەرێگەى کۆمەڵێک مووشەک هێرشى کردە سەر بارەگاکانى حزبی دیموکرات لەشارى کۆیەو، چەندین کوژراو بریندارى بەجێهێشت، کەلەنێویاندا ژمارەیە سەرکردەى ئەو حزبە بوون.

دەشڵێت "نابێت، وا بەئاسانی سەیری ئەو هێرشە مووشەکە بکرێت وەک وابێت، حکومەتى ئێران هەنگاوێکى دژى ئۆپۆزسیۆنە چەکدارییەکان ئەنجامداوە".

جیرۆزالیم پۆست جەخت لەوە دەکاتەوە " ئەو هێرشە جۆرێکە لەجۆرەکانى سنوور بەزاندن، هاوشێوەى پاڵپشتى کردنى حوسییەکانى یەمەن، کاتێک بەمووشەک هێرشیان کردە سەر ریازی پایتەختى سعودیە." 

 

تاران پاش هێرشە مووشەکیکەى، بەفرۆکەى بێفرۆکەوان بەسەر ئاسمانى بارەگاکانى حزبی دیموکرات سووراوەتەوەو، کۆمەڵێک وێنەى گرتووە، کەدواتر لەمیدیاکانى خۆیان بڵاویانکردەوە، گوایە ئەو مووشەکانە لەخاکی ئێرانەوە هاوێژراون.