رفتن به محتوای اصلی

فەیازو زەریف بەنهێنى کۆ بوونەوە

فەیازو زەریف بەنهێنى کۆ بوونەوە
AvaToday caption
posted onJune 10, 2019
noدیدگاه

 

دواى گەڕانەوەى بەهێڵى ئاسمانى ئێرانى، نووسینگەى فالح فەیاز، سەرۆکی میلیشیاکانى حەشدی شەعبی، ناچار بووە راگەیێنراوێک لەبارەى سەردانی سەرۆکەکەیان بۆ راگەیاندن بڵاو بکەنەوە.

 

لە ڕاگەیێنراوەکە ئاماژە بەوە کراوە " فالح فەیاز، راوێژکارى ئاسایشی نیشتیمانى عێراق، سەرۆکى میلیشیاکانى حەشدی شەعبی چاوی محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە تاران کەوتووە". باس لەوەش کراوە "لەو دیدارە تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی هەردوو وڵات و، پەرەپێدانیان کراوە، هەروەها گفتوگۆش لەسەر ڕەوشى هەنووکەیی و هەوڵەکانى جێبەجێکردنى ئاسایش و سەقامگیرى ناوچەکە کراوە، بەمەبەستى تێپەراندنى قەیرانەکان"، بەڵام ئاژانسەکانى هەواڵ ئاشکرایان کردووە "فەیاز لەکاتى گەڕانەوەى بە هێڵى ئاسمانى ئێرانى گەیشتووەتەوە بەغدا".

جموجۆڵەکانى سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی، لەکاتێکدایە فشارەکانى سەر ئەو میلیشیانە پەرە دەستێنێت و، زانیارییە ئاشکراوەکانیش هێمایان بەوە کردووە "ڕژێمى ئێران بەنیازە ئەو ملشیانە دژى بەرژەوەندییەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان لەناوچەکە بەکار بهێنێت". لەلایەن خۆیەوە واشنتۆن کۆمەڵێک رێکارى تووندی گرتووەتە بەر بۆ پێگەى خۆى لەناوچەکە پتەوتر بکات، لە نێویاندا ناردنى کەشتى فرۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن و، چەندین فرۆکەى بۆمبرێژکراوى دوور مەوداو، ١٥٠٠ سەربازی بۆ وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست.

لەماوەى رابردوو کۆشکی سپی بە ڕوونى هۆشداریی داوەتە تاران بەوەى "بەرپرسیارێتى هەر هێرشێک بکرێتە سەر فەرمانبەرانى یاخود دامەزراوەکانى لەعێراق لەئەستۆى ئەواندا دەبێت". لەناوەڕاستى ئایاری رابردوو رۆژنامەی (گاردیەن)ـى بەریتانی لەسەرچاوە هەواڵگرییە باڵاکاندا بڵاوی کردووەتەوە "قاسم سولەیمانى، فەرماندەى سوپاى قودس، پێش سێ هەفتە کۆبوونەوەى لەگەڵ ملشیاکانى عێراق کە نزیکن لە ئێران، کۆ بووەتەوە"، گووتیشى "ئەو کۆبوونەوەیە هاوکات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەى گرژییەکانى واشنتۆن و تاران".

ئەو هەنگاوانەی سولەیمانى بۆ کۆکردنەوەى هاوپەیمانە هەرێمایەتیەکانى رژێمى ئێران، مەترسیی بۆ ئەمریکاو هاوپەیمانەکانى لەناوچەکە دروست کردووە و، بەهەڕەشەیەکی گەورە هەژمار کراوە، بەو هۆیەوەش وەزارەتى دەرەوەى واشنتۆن فەرمانبەر تایبەتیەکانى خۆى لەعێراق کشاندەوە. سەرەڕاى کۆبوونەوە بەردەوامەکانى نێوان سولەیمانى و ملشیا نزیکەکانى ئێران کە لەماوەى پێنج ساڵى رابردوو بەچڕی بەردەوام بووە، بەڵام سەرچاوەکان دەڵێن کۆبوونەوەى ئەم جارە جیاوازتر بووە.

گووتیان "سەرەڕاى ئەوەى بانگەشەیەکى روونى جەنگی تێدا نەبوون، بەڵام زۆر لەپرسى هەڵگیرساندنى شەڕ لەناوچەکە دوورتر نەبووە". ئەو سەرچاوە هەواڵگرییانە دووپاتیان کردووەتەوە "کۆبوونەوەکە سەرجەم فەرماندەى میلیشیاکانى حەشدی شەعبی بەشدارییان کردووە".

لە ماوەى ١٥ ساڵى رابردوو، بەشێوەیەکى راستەوخۆ فەرماندەى سوپاى قودس سەرپەرشتى سەرجەم ملشیاکانى عێراقی کردووە و، بەدەستێکى گورزوەشێنى ئێران هەژماری کردوون، بەتایبەت لەعێراق و، سووریا.