رفتن به محتوای اصلی

هاووڵاتیبوونى شانازى پاریس بەخشرایە نەسرین ستودە

هاووڵاتیبوونى شانازى پاریس بەخشرایە نەسرین ستودە
AvaToday caption
ئەنجوومەنی شاری پاریس هاووڵاتیبوونى شانازى ئەو شارەی بە تێکڕای دەنگ بۆ نەسرین ستودە پەسەند کرد.
posted onApril 2, 2019
noدیدگاه


لە زمان بەرپرسانی پەیوەندییەکانى دەرەوەی شاری پاریس، لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژی دووشەممە ١٢ خاکەلێوەی ئەنجومەنی شاری پاریس، بوێری بێوێنەی نەسرین ستودە ڕێزی لێگیرا و هاووڵاتیبوونى شانازى پاریس وەک نیشانەی پاڵپشتی و ڕێزلێنان دەبەخشرێتە ئەو پارێزەرە ئێرانییە. هەروەها ئەنجومەنی شاری پاریس داوای ئازادکرادنی بە پەلەی نەسرین ستودە دەکات.

ڕێکخڕاوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بە تازەیی ڕایگەیاندووە تا ئێستا زیاتر لە ٦٠٠ هەزار کەس نامەی ئازادی نەسرین ستودەیان واژوو کردووە. نەسرین ستودە کە ئێستا لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی دایە، ڕۆژی ١١ خاکەلێوە نامەیەکی سەرئاواڵەی بڵاو کردەوە وردەکاری بڕیاری ٣٣ ساڵ سزادرانی لە لایەن دادگای کۆماری ئیسلامی بڵاو کردبووە.

ستودە لە نامەکەدا گووتویەتی بە پێی حەوت تاوان کە دادگا ئەمنی پێ تۆمەتبار کردووە بە زیاتر لە ٣٣ ساڵ زیندان سزا دراوم، ١٢ ساڵی ئەو سزایە بە تاوانی هاندانی بێ ئەخلاقییە و هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ وەئەستۆ گرتنی دۆسیەی کچانی شەقامی ئینقیلاب.

ناوبراو بە ئاماژەدان بە سزای ٥ ساڵ زیندانی خۆی کە ساڵی ٩٥ بە تاوانی کۆبوونەوە و پیلان دانان لە دژی نیزام نوسیویەتی بە گشتی بە ٣٨ ساڵ زیندان سزا دراوم.

 

نەسرین و شانازى