رفتن به محتوای اصلی

لە کامێران کەژاڵ و دانیال ڕەحمانی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کران

لە کامێران کەژاڵ و دانیال ڕەحمانی لەلایەن وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستگیر کران
دانیال و کەژاڵ ڕەحمانییان
posted onJune 5, 2026
noدیدگاه

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری کامێران، کەژاڵ و دانیال ڕەحمانییان دەستگیر کرد و بۆ شوێنێکی نادیار گواستیاننەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان، دەەیان هێزی ئەمنی بەبێ پیشاندانی هیچ مۆڵەتێکی دادوەری و دوای شکاندنی دەرگای ماڵەکانیان، کژاڵ و دانیال کە خوشک و برای یەکترین، ڕفاندووە. تاوەکو ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنیان و شوێنی ڕاگرتنیان نادیارە.

کەژاڵ ڕەحمانی، چالاکوانی مەدەنی و پەرستار بوو کە ساڵی 2019 بەهۆی گوشارەکانی ئیتلاعات لە کارەکەی دەرکرا. دانیال ڕەحمانیش قوتابی ئەندازیاریی کۆمپیوتەرە لە زانکۆی ئازادی سنە. ئەم دووانە سەر بە خێزانێکی دادخوازن؛ جەمال ڕەحمانیی برایان لە ساڵی 2018 لەلایەن سوپای پاسدارانەوە کوژراوە و تاوەکو ئێستا تەرمەکەی ڕادەست نەکراوەتەوە. ڕێبین ڕەحمانیی برایەکی دیکەشیان زیندانیی سیاسیی پێشوو و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستانە.

ئەم خێزانە لە ساڵانی ڕابردوودا بەردەوام لەژێر گوشار و بانگهێشتی ناوەندە ئەمنییەکاندا بوون. دەستگیرکردنی ئەمجارەیان لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ وەرگرتنەوەی تەرمی جەمال ڕەحمانی و ناڕەزایەتییە مەدەنییەکانیان بەردەوام بوون.