رفتن به محتوای اصلی

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ: تەرمی ٧٠ کوژراوی خۆپێشاندانەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ڕەشت

ڕێکخراوێکی مافی مرۆڤ: تەرمی 70 کوژراوی خۆپێشاندانەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی ڕەشت
posted onJanuary 11, 2026
noدیدگاه

 ناوەندەکانی مافی مرۆڤ ئاشکرای دەکەن لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەی ئێراندا، تەرمی لانیکەم 70 کەس لە گیانلەدەستدراوان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پورسینا لە شاری ڕەشت. هاوکات ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئامارێکی نوێی لەبارەی ژمارەی قوربانییەکان بڵاوکردەوە.

میدیای "هیرکانی" کە تایبەتە بە پرسی مافەکانی مرۆڤ و ژینگە، لە زاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە، کەسوکاری بەشێک لە قوربانییەکان لە کاتی وەرگرتنەوەی تەرمەکاندا ڕووبەڕووی کۆسپ و سنووردارکردن بوونەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا کوژرانی لانیکەم 192 خۆپێشاندەر پشتڕاست کراوەتەوە.

ڕێکخراوەکە هۆشداریی داوە کە بەهۆی پچڕانی چەند ڕۆژەی هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران، پرۆسەی پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان بەتەواوی ئەنجام نەدراوە و پێشبینی دەکرێت ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانییەکان زۆر لەوە زیاتر بێت کە ڕاگەیەندراوە. بەپێی خەمڵاندنی هەندێک سەرچاوە کە ڕێکخراوەکە ئاماژەی پێ کردوون، ڕەنگە ژمارەی کوژراوان بگاتە سەدان و تەنانەت دوو هەزار کەسیش.

هاوکات لەگەڵ بەردەوامیی گرژییەکان، ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، نیگەرانیی قووڵی خۆیان لەبەرامبەر سەرکوتکردنی خۆپێشاندەران دەربڕی.