رفتن به محتوای اصلی

بێنی گانتز داوا له ئیسرائیل دەکات ڕاستەوخۆ هەڕەشەکانی ئێران لەنێوببات

بێنی گانتز داوا له ئیسرائیل دەکات ڕاستەوخۆ هەڕەشەکانی ئێران لەنێوببات
posted onDecember 22, 2024
noدیدگاه

بێنی گانتز، وەزیری پێشووی بەرگری ئیسرائیل له پەیامێکدا ڕوو به حکومەتی وڵاتەکەی وتی: بەرەنگاربوونەوەی حوسییەکان پێویستیی بە کردەوەی جددی هەیە لە دژی ئێران".

بێنی گانتز له بابەتێک که لە هەژماری خۆی له توییتردا بڵاوکردبوو، ڕایگەیاند کە چارەسەری ڕاستەقینەی ڕووبەڕووبوونەوەی حوسییەکانی یەمەن لە ئێراندایە.

ئەو هەروەها جەختیشی لەوە کردەوە کە ئیسرائیل نابێ تەنیا بە کاردانەوەی سەربازی لە دژی حوسییەکان ڕازی بێت و کاتی ئەوە هاتووە ڕێوشوێنی جددیتر لە دژی کۆماری ئیسلامی بگیرێتەبەر.