رفتن به محتوای اصلی

٢٠١٨ ساڵی شەرمی کۆماری ئیسلامی

٢٠١٨ ساڵی شەرمی کۆماری ئیسلامی
posted onJanuary 26, 2019
noدیدگاه

 

پێشێلکردنی لەڕادەبەدەری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی بووەتە هۆی ئەوەی ساڵى ٢٠١٨ بە ساڵی شەرمى کۆمارى ئیسلامى نێودێر بکرێت.

 

ڕیکخڕاوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆڕتی نوێی خۆیدا ئاماژەى بە دۆخی کارەساتباری مافی مرۆڤ لە ئێرانى بن دەستى کۆماری ئیسلامی کردووە و ساڵی ڕابڕدووی بۆ کۆماری ئیسلامی بە ساڵی شەرم نێو بردووە.

ڕاپۆڕتی نوێی لێبوردنی نێونەتەوەیی کە ڕۆژی پێنجشەممە بڵاو کرایەوە، تایبەتە بە ساڵی ٢٠١٨ زایینی، ئەو ساڵەى کە بە ناڕەزایەتییەکانی بەفرانبار دەستیان پێ کرد. دوای خۆپێشاندانەکانی بەفرانباری ساڵی ٩٦ کە زیاتر لە ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە، هیچ حەفتە و مانگێک نەبووە لە ئێراندا خۆپێشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجام نەدرێت، هەر لە ناڕەزایەتی کەمینە ئایینییەکانەوە بگرە تا خۆپێشاندان و ناڕەزایەتى ژنانی دژی حیجابی زۆرەملی و کریکاران و مامۆستایان.

ڕێکخڕاوی لێبوردنی نێونەوتەوەیی ڕایگەیاندووە "کاردانەوەی کۆماری ئیسلامی بە ناڕەزایەتییەکان تەنیا سەرکوتی لەڕادەبەدەر بووە، سەرکوتێک کە هاوتەریب بووە لەگەڵ قۆڵبەستکردنی خەڵک. واتە ٧٠٠٠ کەس لە ساڵێکدا قۆڵبەست و زیندانى کراون.