AvaToday caption
ئیسماعیل قائانى فەرماندەى سوپاى قودسى پاسدارانى تیرۆریست، بە مەبەستى لێکنزیککردنەوە و بەشداریپێکردنى میلشیا دۆڕاوەکانى کۆمارى ئیسلامى لە هەڵبژاردنەکەى ١٠ى ئۆکتۆبەر، لە نەجەف و لە ماڵى هادى عامرى سەرۆکى هاوپەیمانى فەتح و یەکێک لە میلشیاکانى کۆمارى ئیسلامى لەگەڵ میلشیا شێعەکانى دیکە کۆ بوونەوە.
پێشتر عامرى لەگەڵ موقتەدا سەدر ڕابەرى هاوپەیمانى سەدر کە زۆرینەى پەرلەمانە چاویان بە یەکترى کەوتبوو بەڵام سەدر پێشنیارى عامرى بۆ بەشداریپێکردنى لە دەوڵەتى نوێى عێراق ڕەت کردبووەوە.
هەر ئەمەش واى لە قائانى کردووە کە بێتە عێراق تا شێعەکان لێک نزیک بکاتەوە.
شایەنى باسە میلشیاکانى نزیک لە کۆمارى ئیسلامى لە لایەن خەڵکەوە سزایان درا و دەنگیان پێ نەدرا و هەموویان شکستیان هێنا لە هەڵبژاردنەکەى ١٠ى ئۆکتۆبەر.