رفتن به محتوای اصلی

چالاکێکی سێنفیی مامۆستایان برایە ئیتلاعاتی سەقز

چالاکێکی سێنفیی مامۆستایان برایە ئیتلاعاتی سەقز
AvaToday caption
posted onDecember 13, 2021
noدیدگاه

ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، "ئامانج ئەمینی" چالاکی سێنفیی مامۆستایان بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز بانگهێشت و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چالاکە سێنفییە لە ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیلاعاتی سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بێڕیزیی پێ کراوە و لێی دراوە.

ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی کوردستان (سەقز و زیویە) بە بڵاوکردنەوەی بەیانییەیەک وێڕای مەحکوومکردنی ئەم هەڵسوکەوتەی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز ڕایگەیاند:

ئامانج ئەمینی بە دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی و بانگهێشتی ستادی خەبەری و بە پێی سیاسەت و پەیوەندییەکی دوو لایەنە کە ئەنجومەنی سێنفیی مامۆستایانی سەقز و زیوە پێی پێبەند بوونە، بۆ وتووێژکردن سەردانی ئەم ناوەندەی کردووە کە هەر لە سەرەتاوە بە هەڵسوکەوتێکی نەشیاو لێپرسینەوەی لەگەڵ کراوە و لەنێوان وتووێژەکانیان ناوبراویان داوەتە بەر ئەشکەنجە و لێدان و بێڕێزییان پێ کردووە.

هەروەها ئەو ئەنجومەنە خوازیاری ئەوە بووە کە لەو مامۆستا تێکۆشەرە داوای لێبووردن بکرێت. بانگهێشتی "ئامانج ئەمینی" پاش مانگرتنی سەرتاسەریی مامۆستایان لە ئێران و کوردستان ڕووی داوە.