رفتن به محتوای اصلی

 دکتور ناسر هێمەتی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

 دکتور ناسر هێمەتی بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا
AvaToday caption
posted onAugust 10, 2021
noدیدگاه

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٩ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ى هەتاوی، دکتور ناسر هێمەتی دەروونناس، وەرگێڕ وچالاکی مەدەنی خەڵکی ئابدانانی ئیلام، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ئیسفەهان دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی دوو ساڵ حوکمی بەندکرانی هەڵپەسێردراو ڕەوانەی بەندیخانەی دەستگردی ئیسفەهان کرا. 

ناوبراو ڕۆژی ٤ى بەفرانباری ۹۸ پاش خۆپیشاندانی خەزەڵوەری ٩٨ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری ئیسفەهان لە ماڵەکەی خۆی دا  دەستبەسەر و ڕۆژی ۱۱ی بەفرانبار پاش لێپرسینەوە بەدانانی بارمتە بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرا. 

هێمەتی لە کۆتاییدا ڕۆژی ٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٤٠٠ى هەتاوی لە لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئیسفەهان بە تۆمەتی "بانگەشە دژی نێزام" و "بێڕێزی کردن بە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی" دادگایی کرا و مانگی پووشپەڕ حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕاوەتەوە.