رفتن به محتوای اصلی

شارە نافارسەکان زۆرترین هەڵاوسانى ئابوورییان هەیە

شارە نافارسەکانی زۆرترین هەڵاوسانى ئابوورییان هەیە
شارە نافارسەکان ڕێژەى هەڵاوسانیان لە سەرووى سەدا پێنجە
posted onDecember 2, 2018
noدیدگاه

 

تەورێز، کەهکیلویە و بویر ئەحمەد، کوردستان و خۆراسانی باکوور بە پێی ڕیزبەند پلەی یەک تا چوارەمی بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسانی ئابووریان تۆمار کردووە.

 

لە کاتێکدا گەڵاڕێزانى ئەمساڵ ڕێژەی هەڵاوسانی مانگانە بۆ هەموو ئێران ٢.٦ لەسەد بووە ئەو ڕێژە بۆ پارێزگا جۆراوجۆرەکانی ئێران لە ٤.١ لەسەد تاکوو ٤.٣ لەسەد لە جۆلانە دابووە. هەر بە پێی ئاماری ناوەندی ئاماری ئێران پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژاوا بە تۆمار کردنی ٤.٣ لەسەد زۆرترین ڕێژەی هەڵاوسانی لەو مانگەدا تۆمار کردووە.

لە دوای تەورێز کەهکیلویە و بویر ئەحمەد بە ٤ لەسەد، پارێزگای کوردستان بە ٣.٧ لەسەد و خۆراسانی باکوور بە ٣.٦ لەسەد پلەکانی دووەم تا چوارەمی ڕیزبەندی هەڵاوسانی ئابووری لە هەموو ئێرانیان پێ بڕاوە.

بە پێی ئەو ئامارانەی ناوەندی ئاماری ئێران بڵاوی کردووەتەوە ڕێژەی هەڵاوسان بۆ بنەماڵە شارییەکانی ئێران لە مانگی گەڵاڕێزاندا  ١٤٧.٣ لەسەد بووە کە بە جیاوازی لەگەڵ مانگی رابڕدوو ٢.٦ لەسەد زیادی کردووە. رێژەی گۆڕانی پێنوێنی گشتی بە جیاوازی لەگەڵ مانگی گەڵاڕێزانى ساڵی ڕابڕدوو ٣٤.٥ لەسەدە کە بە جیاوازی لەگەڵ مانگی پێشوو "٣٢.٤ لەسەد" ٢.١ لەسەد زیادی کردووە. هەروەها ڕێژەی هەڵاوسانی دوازدە مانگە و گەیشتوو بە مانگی گەڵاڕێ.انى ساڵی ١٣٩٧ گەیشتووەتە ١٥.٦ لەسەد کە بە جیاوازی لەگەڵ مانگی پێشوو "١٣.٤ لەسەد" زیادی کردووە.

پارێزگای کەهگیلویە و بویر ئەحمەد بە زیاد بوونی ٦.٢ لەسەدی نرخی خۆراکیەکان بەرزترین ئاستی گرانبوونی خۆراکی لێ تۆمار کراوە،  دوای ئەو شارە هورموزگان بە ٥.٤ لەسەد و هەروەها پارێزگای کوردستان بە ٥.١ لەسەد زۆرترین ڕێژەی گرانبوونیان تێدا ڕووداوە.

لە کاتێکدا هەڵاوسانی خاڵ لەسەر خاڵ بۆ هەموو ئێران لە مانگی گەڵاڕێزاندا ٥٠.٣ لەسەد ڕاگەیێندرابوو ئەو ڕێژەیە بۆ پارێزگای هورمزگان ٥٩.٥ لەسەد بووە. بوشێهر و چوار مەحاڵی بەختیاری بە پێی ڕیزبەند بە ٥٩ و ٥٧.٤ لەسەد پلەی دووەم و سێیەمیان هەیە.

لە لایەکی دیکە زێدە بوونی نرخی هەڵاوسانی ١٢ مانگەی کاڵا خۆراکی و خزمەتگوزارییەکان لە پارێزگای لۆڕستان بە ١٧.٧ لەسەد زۆرترین ڕێژەی لە هەمو ئێراندا تۆمار کردووە.