رفتن به محتوای اصلی

قائانی بێننە سەر تەلەڤزیۆن!

قائانی بێننە سەر تەلەڤزیۆن!
AvaToday caption
posted onSeptember 1, 2020
noدیدگاه

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی سوریە ڕایگەیاندووە بە هۆی هێرشی ئاسمانی شەوی ڕابردووی ئیسرائیل بۆ بنکەیەکی نیزیک لە فڕۆکەخانەی دیمەشق ١١ کەس کووژراون.

 

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، سەرۆکی ئیدارەی ئەمنیەتی نەتەوەیی سوریە سەرلەشکر عەلی مەملوک کووژراوە و سمایل قائانی فەرماندەی سوپای قودسی کۆماری ئیسلامی بە سەختى بریندار بووە.

سەرەڕای بڵاوبوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە لە میدیا عەرەبییەکان، تا ئێستا کۆماری ئیسلامی هیچ کاردانەوەی بەرامبەر ئەو هێرشە و برینداربوونی قائانی نیشان نەداوە. کۆماری ئیسلامی توانا و بوێری هیچ کاردانەوەیەکی ڕاستەوخۆی دژی ئیسرائیل نییە و بۆیە بێدەنگی هەڵبژاردووە.

لێ ئەمجارە، قەبارەی بڵاوبوونەوەی ڕاپۆرتی هێرشی دوێشەوی ئیسرائیل بۆ دانیشتنی بەرپرسانی پلەبەرزی ئەمنیەتی و سەربازی سوریە و کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق زۆرە و کۆماری ئیسلامی ناتوانێ بیشارێتەوە.