رفتن به محتوای اصلی

لە شنۆ کاسبکارێک کوژرا و یەکی دیکەش بریندار بوو

لە شنۆ کاسبکارێک کوژرا و یەکی دیکەش بریندار بوو
AvaToday caption
ماشێنێ کوشتاری کۆڵبەرانی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی ناوەستێ
posted onSeptember 22, 2019
noدیدگاه

ڕۆژ نییە لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان چەندین کۆڵبەر بە دەستى هێزە ئەمنییەکانى کۆمارى ئیسلامى بریندار و گیان لە دەست نەدەن. لە نوێترین ڕووداوەکانی تەقەکردن لە کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ و لە سنووری کێلەشین تەقەیان لە کاروانێکی کاروانچیانی کورد کرد و لە ئەنجامدا کاسبکارێک بە ناوی ڕێبوار عومەرزادە خەڵکی ئاوایی پوشاوێی شنۆ گیانی لە دەست دا و کاسبکارێکی دیکەش بە ناوەی ڕەسوڵ گۆران خڵکی ئاوایی کانی ڕەش بە سەختى بریندار بوو.

دوو ڕۆژ پێش ئەو ڕووداوە و لە ڕۆژی ٢٩ خەرمانان چەکدارانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری پیرانشار تەقەیان لە پۆلە کۆڵبەرێک کرد و لە ئەنجامی ئەو دەسڕێژییەدا کؤڵبەرێک بە ناوی مەجید خالیدزادە تەمەن ٢٨ ساڵ بە سەختی بریندار بووە و بە هۆی سەختی برینەکەی ئێستا لە یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی ورمێ لەژێر چاودێرێ پزیشکی دایە.