ئەگەر ئەم چوار پێشمەرگەیە بدرێنەوە بە کۆمارى ئیسلامى گیانیان دەکەوێتە مەترسییەوە
پارتى ئازادى ئامادە نەبوو هیچ زانیارییەک لەم بارەوە بدرکێنێت
هێزەکانى سنوورى پارێزگاى سلێمانى لە هەرێمى کوردستان، ڕۆژى سێ شەممە ٢٨ى ئاگۆست، چوار ئەندامى پارتى ئازادى کوردستان (پاک)یان بە ناوەکانى دڵشاد خ، پشکۆ س، هێدى س و کارۆ چ ـیان لە سنوور دەستبەسەرکردووە. ئەگەر ئەم پێشمەرگانى پاک بدرێنەوە دەستى کۆمارى ئیسلامى، ئەوا ڕووبەڕووى مەترسییەکى گەورە دەبنەوە.
پاک لەم بارەوە ئامادە نەبوو هیچ لێدوان و زانیارییەک بداتە تۆڕى میدیایی ئاڤاتودەى، بەڵام سەرچاوەیەکى ئەمنیەتى ئاڤاتودەى لە پارێزگاى هەڵەبجە گوتى "ئەم گرووپە خراونەتە ژێر پاڵەپەستۆوە کە جۆرى پەیوەندییەکەیان لەگەڵ هاووڵاتیانى کوردى ئێرانى ئاشکرا بکەن".
پارتى ئازادى کوردستان، حزبێکى دژى کۆمارى ئیسلامییە کە لە بنکەکانى لە پارێزگاى هەولێرى هەرێمى کوردستانن.