رفتن به محتوای اصلی

هاڵک بانکى تورکیە پارەى بۆ ئێران سپى کردووەتەوە

هاڵک بانکى تورکیە پارەى بۆ ئێران سپى کردووەتەوە
کۆمارى ئیسلامى هۆکارى بەشێک لە داڕمانى ئابوورى تورکیایە
تورکیا ترسى لە ئاشکرابوونى کەیسى هاڵک بانک هەیە
posted onAugust 20, 2018
noدیدگاه

 

ناکۆکییە سیاسییەکانى تورکیاو ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو ئاڵۆزی زیاتر دەچن و ئەنکەرا لە هەوڵى مامەڵەیەکى مەرجدارە لەگەڵ واشنتۆن، بەڵام پێشهاتەکانى دووبارە شکستهێنانەوەى ئەو هەوڵانە زۆرە.

 

حکومەتى ئەنکەرا، ئامادەیی نیشان داوە سەرجەم تۆمەتى تیرۆر بەرامبەر قەشە ئەندرۆ برانسۆن هەڵبگرێت و ئازادی بکات بەو مەرجەى واشنتۆن لێکۆڵینەوەکانى بەرامبەر هاڵک بانکى حکومەتەکەى ڕابگرێت کە تۆمەتبارە بە تێوەگلانى سپیکردنەوەى پارە بۆ ئێران.

تورکیا مەترسیی ئەوەى هەیە گەر هاتوو ئەو تۆمەتانەى خراونەتە پاڵ ئەو بانکە ڕاست دەربچن، ئەوا ڕووبەرووى سزایەکى گەورەى وەک پێبژاردنى چەندین ملیارد دۆلاری ببێتەوە. هاڵک بانک، یەکێکە لەو بانکانەى کە سەرپێچى سزا ئابوورییەکانى ئەمریکا بۆ سەر ئێرانی کردووە و، لە ساڵانى ڕابردوو بە چەندین ملیار دۆلار مامەڵەى دارایی و گواستنەوەى زێری بۆ تاران گواستووەتەوە.

هاڵک بانکى تورکیە، گەورەترین بانکى حکومى ئەو وڵاتەیە.

هاڵک بانکى تورکیە، گەورەترین بانکى حکومى ئەو وڵاتەیە.

 

بەپێی ڕێنماییەکانى واشنتۆن "ئەو بانک و لایەنانەى هاوکارى ڕاستەوخۆى کەسایەتییە تۆمەتبارەکانى ئیدارەى وڵاتەکەیان کردووە، بە پێی یاسا سزا دەدرێن"، تەنانەت دادگاکانى ئەمریکا مەحمەد هاکان ئاتێلا جێگری سەرۆکى ئەو بانکەی بۆ ماوەى 42 مانگە بە تۆمەتى سپیکردنەوەى پارەو گواستنەوەى دارایی کە بەهاکەى بە ملیۆنەها دۆلارە لە ڕێگەى سیستەمى بانکی ئەمریکاوە لە ساڵانى 2010 بۆ 2015 بۆ تاران گواستووەتەوە، دەستگیر کردووە.

ئێران تا پێش ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەى 2015، لە ڕێگەى عێراق و تورکیا و لوبنانەوە، چەندین مامەڵەى بازرگانى ئەنجام داوەو، خۆى لە سزا سەپێنراوەکانی سەر ئابوورییەکەى دزیوەتەوە.