رفتن به محتوای اصلی

نامەی ناڕەزایەتی ٢٠٠٠ هونەرمەندی ئێرانی بەرامبەر ئەمنیەتی کردنی کەشی موسیقا

نامەی ناڕەزایەتی ٢٠٠٠ هونەرمەندی ئێرانی بەرامبەر ئەمنیەتی کردنی کەشی موسیقا
AvaToday caption
posted onJune 1, 2019
noدیدگاه

 

ئەو نامەیە بە نیشانەی ناڕەزایەتی بە پەسەندکراوەیەکی ئەم دواییەی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی بڵاو کراوەتەوە. مەجلیسی کۆماری ئیسلامی بەم دواییانە یاسایاکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەم یاسایە دە لەسەدی داهاتی فرۆشتنی بلیتی کۆنسێرتەکانی موسیقی دەچێتە خەزێنەی دەوڵەت.

 

بە پێی ئەو نامەیە، ئەو یاسایە لەسەر پیشنیاری جێگری حقوقی وەزیری ئیرشاد و سەرەڕای دژایەتی جێگری هونەری و بەڕێوەبەری نووسینگەی موسیقی لە لایەن پەرلەمانی ئێرانەوە پەسەند کراوە و لە چەند مانگی ڕابردوودا ناڕەزایەتی و کاردانەوەیەکی زۆری لە نێو هونەرمەندان، میدیاکان و ڕێکخراو ناوەندە هونەرییەکان بەدوای خۆیدا هێناوە. نامەی ئەو هونەرمەندانە لە ژێر ناوی "ڕوو بە پارێزەران و وەزیران" ڕۆژی چوارشەممە هەشتی جۆزەردان بڵاو بووە و ڕۆژانی دواتر میدیاکان هێندێک بەشیان بڵاو کردەوە.

لە نامەکەدا، هونەرمەندانی بواری موسیقی سەبارەت بە شێوەی کاری ئەم دواییەی وەزارەتی ئیرشاد، دەوڵەت و بە شێوەی گشتی دۆخی نالەباری بەڕێوەبەری و هەبوونی سەرچاوەی جۆراوجۆی بڕیاردان ناڕەزایەتیان دەربڕیوە.

لە بەشێکی ئەو نامە ناڕەزایەتیەدا هاتووە: بۆ هەموو کەس لەو وڵاتە ئیزنی ئەوە بەخۆی دەدات یاسا بۆ بواری هونەری دابنێت؟ تا ئێستا خەسارەکانی ئەو چەندایەتی بڕیاردانەتان هەست پێ نەکردووە؟ فەرهەنگ و هونەری ئێران بەرەو لەناوچون دەچێت.

لە کۆتایی نامەکەدا هاتووە: دوای ٤٠ ساڵ دەبێ کاتی ئەوە هاتبێ کۆتایی بە دەستێوەردانە ئەمنیەتییەکانی بواری هونەر، هەڵوەشانەوەی کۆنسێرتەکان و بەرنامەی ئەو هونەرمەندانە بێت کە گیان و ئابڕویان بەندی هونەرەکەیانە.