رفتن به محتوای اصلی

لە بۆکان دەزگا ئەمنییەکان هۆشداری دەدەنە هونەرمەندان لە گوتنی سروودی نیشتمانی

لە بۆکان دەزگا ئەمنییەکان هۆشداری دەدەنە هونەرمەندان لە گوتنی سروودی نیشتمانی
posted onMay 20, 2026
noدیدگاه

دەزگا ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان، گوشارەکانیان بۆ سەر هونەرمەندان و گۆرانیبێژان چڕ کردووەتەوە و ڕێگرییان لێ دەکەن گۆرانیی نەتەوەیی و نیشتمانی بڵێن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی "کوردپا"، ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە هەڕەشەی لە گۆرانیبێژ، ژەنیار و خاوەن ناوەندە مۆسیقییەکان کردووە کە نابێت هیچ جۆرە سروود و گۆرانییەکی "شۆڕشگێڕی و نەتەوەیی" بڵێن؛ دەزگا ئەمنییەکان ئەو جۆرە چالاکییانەیان وەک "دژە شۆڕش" ناساندووە.

لە هۆشدارییەکەدا ئەوەش هاتووە، هەر هونەرمەندێک پابەندی بڕیارەکان نەبێت و بەردەوام بێت لە بڵاوکردنەوەی بەرهەمی نیشتمانی، ڕووبەڕووی دەستگیرکردن و سزای توند دەبێتەوە.