رفتن به محتوای اصلی

شنۆ: دەسبەسەرکردنی سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەی "ئەمین مەعرفەت"، شەهیدی بزووتنەوەی ژینا

شنۆ
posted onMarch 27, 2025
noدیدگاه

ڕۆژی دووشەممە ٤ی خاکەلێوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ دوای بانگکردنی تەلەفۆنیی "ئەبووبەکر مەعرفەت" باوکی "ئەمین مەعرەفەت" لە گیان‌لەدەست‌دراوانی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی، سەرجەم ئەندامانی بنەماڵەکەشیان دەسبەسەر و دوای ٤٨ کاتژمێر لێپرسینەوە و هەڕەشەکردن، بە دانانی بارمتەی قورس ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی چاونیوز، هێزە ئەمنییەکان سەرەتا کاک ئەبووبەکریان لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە بانگ و دواتر هەرکام لە دایە خانم پشتوانە دایکی شەهید، گوڵاڵە، ئەسرین و بەفرین مەعرفەت خوشکەکانی ئەمین مەعرفەتیان بە هەڕەشە بانگ و دەسبەسەریان کردوون.

ئەم سەرچاوەیە زیادیشی کرد: ئەم بنەماڵە دادخوازە دوای دوو ڕۆژ لێپرسینەوە و بێڕێزی، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی خاکەلێوە دوای ڕەوانەکردنیان بۆ دادگا، بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.