رفتن به محتوای اصلی

سەدان کرێکاری پێترۆشیمیی سنە: بەو بارودوخە تەنگاوە، ڕێگەیەک جگە لە مانگرتن بۆمان نەماوەتەوە!

posted onFebruary 15, 2022
noدیدگاه

ئاڤاتودەی / بەڕێوەبەری پێترۆشیمیی سنە کە سەر بە کۆمپانیای باختەرە، هەموو یاساکانی بەرزکردنەوەی ڕێژەی مووچە و شایستەداراییەکانی هەڵوەشاندووەتەوە و ئاستی ژیانی سەدان کرێکاری گەیاندووەتە ژێر هێڵی سیفر بوون.

بە پێی ڕاپۆرتە نێردراوەکان بۆ تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەی، کرێکارانی بەشی چاککردنەوە، خزمەتگوزاری و کارەبا بە کارکردنی درێژژخایەن و شەوانەڕۆژی، تەنیا ٧ میلیۆن تمەن لە مانگدا مووچە وەردەگرن، لە حاڵێکدا تەنیا مووچەی سەرەتایی بەڕێوەبەرانی ئەو کۆمپانیایە لە ٣٠میلیون تمەن دەست پێ دەکات ،بە گشتیی مووچەیان ٥٠ میلیون تمەنە و هەندێک تایبەتمەندی وەکوو  تێچووی گەشتیان بۆ دەرەوەی وڵات لە ئەستۆی پێترۆشیمیی سنەیە .

ئێستا نزیکەی  ۵۰۰ کەس لە کارمەندان و کرێکارانی کۆمپانیای پێترۆشیمیی سنە بڕیاریان داوە دەس لە کار بکشێنەوە. بەڕێوەبەڕایەتی گەندەڵی پێترۆشیمیی سنە دەستیان کردووە بە هەڕەشەی دەرکردن و بێکار کردنیان.

 سوڵتانی بەڕێوەبەری حیراسەت و کازێمی یاریدەدەری، کە هەر دووکیان ئەندامی ئیتڵاعاتی کۆمپانیان، ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانیان بانگهێشت کردووە و هەڕەشەیان کردووە لە ئەگەری مانگرتنیان و مافخوازیان لە کار بێکاریان دەکەن.

 ناڕەزایەتی دەربڕینی دوا بەدوای کریکاران و کارمەندانی کۆمپامیای پێترۆشیمی باروودۆخەکەی نەگۆڕێوە و ڕێگەیەک جگە لە مانگرتنی سەرتاسەری نەماوە.

 کۆمپانیای پێترۆشیمیی سنە ساڵانە ٣٠٠ هەزار تۆن پۆلی ئتیلن بەرهەم دێنێت و سەدان میلیار تمەن داهاتی هەیە بەڵام لەم داهاتە جگە لە هەژاری و بێ دەرەتانی شتێک نەگاتە کرێکاران و کارمەندانی.