رفتن به محتوای اصلی

جادەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کوشتارگەى ڕۆژهەڵاتییەکانە

جادەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان کوشتارگەى ڕۆژهەڵاتییەکانە
AvaToday caption
posted onSeptember 2, 2021
noدیدگاه

بە پێى ئامارەکانى خودى کۆمارى ئیسلامى و بە هۆى خراپى جادە و بانەکانى ڕۆژهەڵاتى کوردستان و بێ کواڵێتى ئۆتۆمبێلە دروستکراوەکانى کۆمارى ئیسلامى، لە چوار مانگى ئەمساڵ ١٤٢ کەس بە هۆى کارەساتى ئۆتۆمبێلەوە لە سنە گیانیان لەدەست داوە.

 

بێهتاش خانى ئابادى بەڕێوەبەرى گشتى پزیشکى قانوونى پارێزگاى سنە گوتى: بە هۆى ئامارەکانى ناوەندى پزیشکى قانووسى پارێزگاى سنە، بە هۆى کارەساتى ئۆتۆمبێلەوە لە چوار مانگى سەرەتاى ئەمساڵ، ١٤٢ کەس گیانیان لەدەست داوە کە لەم ژمارەیە ١٠٩ کەسیان پیاو و ٣٣ کەسیان ژن بوونە.

بەڕێوەبەرى گشتى پزیشکى قانوونى پارێزگاى سنە گوتیشى: ئامارى گیانلەدەستدان و قوربانییەکانى ئەم چوار مانگەى ئەمساڵ بەراورد بە چوار مانگى سەرەتاى ساڵى ڕابردوو، زیاتر بووە. واتە لە چوار مانگى سەرەتاى ساڵى ڕاردوو ١١٨ کەس بە هۆى کارەساتى ئۆتۆمبێل و خراپى جادە و بانەکان بوونەتە قوربانى کە لە چاو ئەمساڵ ٢٤ کەس کەمتر بووە. کەواتە ڕێژەى قوربانییەکان زیادى کردووە.

خانى ئابادى باسى لەوەش کرد کە هەر لەم چوار مانگەى سەرەتاى ئەمساڵ، ٢١٩٢ کەس بریندار بوون کە لەم ژمارەیە ١٦٧٠ کەسیان پیاو و ٥٢٢ کەسیان ژن بوونە.

کارەسات