رفتن به محتوای اصلی

دەزگاى ساختەکارى کۆمارى ئیسلامى دووبارە بەکار کەوتەوە

دەزگاى ساختەکارى کۆمارى ئیسلامى دوبارە ئەکتیڤ کرایەوە
AvaToday caption
دەنگى ڕەئیسى زیاتر لە ١٧ ملیۆن ڕاگەیێنرا
posted onJune 19, 2021
noدیدگاه

دەزگاى ساختەکارى و ئامارسازى کۆمارى ئیسلامى دووبارە بەکار کەوتەوە و دەیهەوێت بە ساختەکارى، دەنگى ئایەتوڵاى کۆمەڵکوژ زیاتر لە ١٧ ملیۆن لەقەڵەم بدات.

 

بە پێى ڕاپۆرتى ئاڤاتودەى، شانگۆرییە گاڵتەجاڕییەکەى هەڵبژاردنى سەرکۆمارى، ڕووبەڕووى بایکۆتێکى گەورەى خەڵکى بووەوە و هەر لەبەر ئەمەش ڕابەران و سەرکردەکانى کۆمارى ئیسلامى دووبارە دەستیان بە ساختەکارى کردەوە.

ئاڤاتودەى پێشتر ڕایگەیاندبوو کە بەیتى عەلى خامنەیی دیکتاتۆر و فەرمانڕەواى ڕەهاى کۆمارى ئیسلامى، لە چەند فەرمان و بڕیارێکى بۆ وەزارەتى ناوخۆ و شووراى نیگەهبان، پێداگرى کردووەتەوە کە دەبێت ئاستى بەشداریکردنى هەڵبژاردنەکان لە سەرووى ٥٠% (نزیکەى ٥٣) ڕابگەیێنن.

هەر لەم ڕاستایەدا، سەرچاوەیەکى ئاگادار لە وەزارەتى ناوخۆى کۆمارى ئیسلامییەوە بە ئاڤاتودەى گوتوە کە ئەم بڕیارە لە لایەن دوو ناوەندەکەوە جێبەجێ کراوە و تا چەند کاتژمێرێکى دیکە دەرەنجامە ساختەکەى هەڵبژاردن بەم ئاستەوە ڕادەگەیێنن. هەروەها وەزارەتى ناوخۆ بە زوویی ئیبراهیم ڕەئیسى ناسراو بە ئایەتوڵاى کۆمەڵکوژ، بە بەدەستهێنانى سەرووى ١٧ ملیۆن دەنگ (واتە نزیکەى ٦٠%ى کۆى دەنگەکان) وەک سەرکۆمارى هەڵبژێردراو دیارى دەکات.

بێ ئەملا و ئەولا، ئەم ئامارە ڕاست نییە و خەڵکى و دونیا دڵنیان کە ئەم خوولەى هەڵبژاردن کۆمارى ئیسلامى مەشروعیەتى تەواوەتى لەدەست دا و هەڵبژاردنەکەش هەڵبژاردنى ساختەیە!