رفتن به محتوای اصلی

پشتڕاستکردنەوەی هەواڵێکی ئاڤاتودەی لەسەر هەوڵی ئێران و سوریە بۆ تێکدانی ئەزموونی ڕۆژئاوا

پشتڕاستکردنەوەی هەواڵێکی ئاڤاتودەی لەسەر هەوڵی ئێران و سوریە بۆ تێکدانی ئەزموونی ڕۆژئاوا
AvaToday caption
posted onNovember 19, 2020
noدیدگاه

فەرماندە لیلوا عەبدوڵا وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور ڕایگەیاند "هاوکات لەگەڵ درووستبوونی شانەی چکۆڵەی تیرۆریستی لە لایەن داعش، ئێران و ڕژیمی سوریە لە دێرەزور سەرقاڵی پیلانگێڕین" و گووتی "مەترسی ئەو دوو وڵاتە بارتەقای مەترسی داعشە".

بە گووتەی ئەو فەرماندەی هەسەدە ئێران و ڕژیمی ئەسەد لە ڕێگەی تیرۆری سەرۆک عەشیرەکان و نانەوەی ئاژاوە لە دیرەزور ، کارەکانی داعش دووپاتە دەکەنەوە و بوونە مەترسییەکی گەورە بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.

شایانی باسە، چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا ئاڤاتوەی بە ڕاپۆرتێک هەواڵی هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران و سوریەی لە ڕێگەی داعش و شانەکانی سەر بە خۆیان بۆ لەباربردنی ئەزموونی دەسەڵاتداری ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردبووە.