
AvaToday caption
فەرماندە لیلوا عەبدوڵا وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزور ڕایگەیاند "هاوکات لەگەڵ درووستبوونی شانەی چکۆڵەی تیرۆریستی لە لایەن داعش، ئێران و ڕژیمی سوریە لە دێرەزور سەرقاڵی پیلانگێڕین" و گووتی "مەترسی ئەو دوو وڵاتە بارتەقای مەترسی داعشە".
بە گووتەی ئەو فەرماندەی هەسەدە ئێران و ڕژیمی ئەسەد لە ڕێگەی تیرۆری سەرۆک عەشیرەکان و نانەوەی ئاژاوە لە دیرەزور ، کارەکانی داعش دووپاتە دەکەنەوە و بوونە مەترسییەکی گەورە بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.
شایانی باسە، چەند ڕۆژ بەر لە ئێستا ئاڤاتوەی بە ڕاپۆرتێک هەواڵی هەوڵە تێکدەرانەکانی ئێران و سوریەی لە ڕێگەی داعش و شانەکانی سەر بە خۆیان بۆ لەباربردنی ئەزموونی دەسەڵاتداری ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو کردبووە.