رفتن به محتوای اصلی

ڕۆیتەرز: کۆماری ئیسلامی خەریکی درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمییە

ڕۆیتەرز: کۆماری ئیسلامی خەریکی درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمییە
AvaToday caption
ڕۆیتەرز: ئیزنی بە کارناسانی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی نەداوە سەردانی شوێنە گوماناویەکان بکەن
posted onMay 26, 2020
noدیدگاه

هەواڵدەری نیوزویک ڕۆژی ٤ی جۆزەردان بڵاوی کردەوە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم لە دانیشتنی سێ مانگەی خۆیدا بە دەستەی سەرۆکایەتی خۆی ڕادەگەیەنێت، ئاخۆ کۆماری ئیسلامی ئیزنی سەردان و دیتنی تەواوی بۆ ناوەندە گرینگە ئەتۆمیەکانی بە داوە یان نا.

 

لەو ڕاپۆرتەدا دەبێ باس لە ئەنجامی لێکۆلینەوەکانی ئاژانس سەبارەت بە چالاکیە گوماناویەکانی ئێران بکرێت. لە مانگی ئاوریلەوە ڕژیمی ئیران دووری دەکات لە هاوکاری کارناسانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم و بۆ کاتکوژی تەنیا باسی بێ ناوەرۆک و بێ بڕانەوە دەکات.

لە چەند حەوتووی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی داخوازی هاوکاری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی تەنانەت دوای سەردانی بەرپرسانی پلەبەرزی ئەو ڕێکخراوە ڕەت کردەوە.

هێزە جیهانیەکان دەبێ بۆ کۆماری ئیسلامی ڕوون بکەنەوە کە چیتر ناتوانێ چالاکیە ئەتۆمیەکانی بشارێتەوە. یان دەبێ ئەو کارە نەکات یان دەبێ سزا بدرێت.