رفتن به محتوای اصلی

ئاشکرابوونى زانیارى نوێی تاوانەکەی سوپای پاسداران لەسەر فرۆکە ئۆکراینییەکە

ئاشکرابوونى زانیارى نوێی تاوانەکەی سوپای پاسداران لەسەر فرۆکە ئۆکراینییەکە
AvaToday caption
posted onMay 21, 2020
noدیدگاه

بەرپرسانی ئۆکراینی وردەکارییەکی نوێیان لە دوایین خولەکەکانی فڕینی ٧٥٢ی هێڵی ئاسمانی ئۆکراین کە بوو بە ئامانجی هێرشی مووشەکی سوپای پاسداران بڵاو کردەوە.

 

ئەلێکساندر رووین، سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی پزیشکی دادوەری ئۆکراین بە میدیاکانی ئەو وڵاتەی گووتوە: ئەو بەڵگانەی بە دەست هاتوون نیشانی دەدەن، موسافیرەکانی فرۆکەی ئۆکراینیەکە پێش ئەوەی، مووشەکەکە بەر فرۆکەکە بکەوێ، لە جێگای خۆیان هەستابوون.

بە گووتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دادی ئۆکراین، بە پێی یاساکانی فڕین، هەتا بەرزایی چوار هەزار میتری، دەبی موسافیرەکان قایشی سڵامەتی خۆتان هەروەها ببەستن و دانیشتبێتن لەکاتێکدا لە پاشماوەی فرۆکەکە تەنیا چوار کورسی موسافیران دۆزرانەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە ١٦٧ موسافیر و هەروەها خزمەتکارانی فرۆکەکە لە نێو فرۆکەکە دابوون.

بە گووتەی ئەلکساندر رووین، بەڵگە نوێیەکان نیشانی دەدەن پێش لە کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکە، ترسێکی زۆر باڵی بەسەر فرۆکەوان و موسافیرەکاندا کێشاوە و لەسەر کورسیەکانی خۆیان هەستاون. لە نێو فرۆکەکەدا ئاگر کەوتووەتەوە و دوکەڵێکی زۆر لە کونە درووستبووەکان هاتوونە نێو فرۆکەکە و لە دەرەوەش دووکەڵی ڕەش هەستاوە.

بە گووتەی ئەو بەرپرسە ئۆکراینیە، دوای ئەوەی مووشەکەکانی سوپا فرۆکەکەیان کردووەتە ئامانج، ئەو فرۆکە ٣،٥ خولەک لە ئاسمان ماوەتەوە و دوای ئەو ماوەیە کەوتووەتە سەر زەوی.