Ana içeriğe atla

ئامانجی ئەمریکا لە سووریا دەرکردنى ئێرانە

ئامانجی ئەمریکا لە سووریا دەرکردنى ئێرانە
ڕوسیا و ئەمریکا کەوتوونەتە هۆشدارکردنەوەى یەکترى لەسەر پرسى هێرشکردنە سەر سوریا
ئەمریکا: دەرکردنى هێزەکانى ئێران لە سووریا پلە یەکەمى ستراتیژییەتى قۆناغی داهاتووە
posted onAugust 26, 2018
noyorum

 

بەرپرسێکى باڵاى ویلایەتە یەکگرتووەکان لە نێو هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە سووریا ڕایگەیاند "ئامانجی یەکەمى واشنتۆن دەرکردنى هێزە ئێرانییەکانە لە سووریا".

 

ویلیام ڕووباک ـى باڵیۆزی پێشووى ئەمریکا لە بەحرەین و ڕاوێژکاری سەرەکیی هێزەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعش لە گەشتێکى مەیدانى لە ڕۆژهەڵاتى سووریا دووپاتی کردووەتەوە "بە پێویستى دەزانین دوایین گرووپە چەکدارانی داعش لە ناو بەرن".

پۆستەر و لافیتە و بەنەرەکانى ڕوو لە ئێران لە سوریا زۆر دەبینرێن

پۆستەر و لافیتە و بەنەرەکانى ڕوو لە ئێران لە سوریا زۆر دەبینرێن

 

لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا لە شارى شەدادی لە ناوچەکانى دەوروبەرى حەسەکە، بەرپرسە ئەمەریکییە ڕاشیگەیاند "دەرکردنى هێزەکانى ئێران لە سووریا پلە یەکەمى ستراتیژییەتى قۆناغی داهاتووە". سووربوونیشى خۆیشى لەوە نیشان داوە لە ناوچەکانى دەوروبەرى فورات لە باکوورى ڕۆژهەڵاتى دێرەزوور لە داعش پاک بکەنەوە.

 

لێدوانى ڕووباک لە کاتێکدایە عەمید ئەمیر حاتمی وەزیرى بەرگرى کۆمارى ئیسلامى ئێران بە سەردانێکى فەرمیی گەیشتووەتە دیمەشق و لەگەڵ هاوتا سوورییەکەى کۆ بووەتەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆکى سووریاش کۆ ببێتەوە. هاوکات ڕژێمەکەى ئەسەدیش بەنیازە ئۆپەراسیۆنێکى سەربازی فراوان لە شارى ئیدلبى باکوورى ڕۆژئاواى وڵاتەکەى ئەنجام بدات، بەم مەبەستەیش جۆن بۆڵتن ڕاوێژکاری ئاسایشى نەتەوەیی ئەمەریکا لە بارەى کاردانەوە تووندەکانى سوربا لە بەکارهێنانى چەکی کیمیایی یا بیۆلۆژی لە پارێزگای ئیدلب هۆشدارى داوە و لە بەرامبەریشدا بەرپرسێکى باڵای مۆسکۆ هۆشداری داوەتە واشنتۆن لە ئەنجامدانى هەر ئەگەرێکى سەرشێتانە لە نێو سووریا.

کۆمارى ئیسلامى کوژراوەکانى خۆى لە سوریە بە کەژاوە دەگەڕێنێتەوە

کۆمارى ئیسلامى کوژراوەکانى خۆى لە سوریە بە کەژاوە دەگەڕێنێتەوە

 

ئێران لە دواى 2012 ـەوە بەشێوەیەکى فراوان و ئاشکرا دەستى لە قەیران و ئاڵۆزییەکانى سووریادا هەیە و، زۆربەى بەرپرسە باڵاکانى تارانیش ئەوەیان دووپات کردووەتەوە کە بە هەموو توانایانەوە پاڵپشتى ڕژێمەکەى ئەسەد دەکەن. بە پێی ئامارە فەرمییەکانیش تا ئێستا 1000 چەکداری ئێرانی لە سووریا کوژراون، جگە لە کوژرانى سەدان میلیشیاى نێزیک لە ئێران کە لە رێگەى سوپاى پاسدارانەوە ڕەوانەى دیمەشق کراون بۆ پاڵپشتیى ڕژێمەکەى ئەسەد براونەتە عێراق، ئەفغانستان، و پاکستان.