Skip to main content

محەمەد نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد: دوای ٢٥ ساڵ زیندان، ئیتلاعات ناهێڵێ ئازاد بم

محەمەد نەزەری بەندکراوی سیاسی کورد: دوای ٢٥ ساڵ زیندان، ئیتلاعات ناهێڵێ ئازاد بم
AvaToday caption
posted onSeptember 26, 2019
nocomment

محەمەد نەزەری ساڵی ١٣٧٣ بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەستبەسەر دەکرێ و سزای زیندانی تاهەتایی بەسەردا دەسەپێت.

 

ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە بە بڵاوکردنەوەی نامەیەک ڕایگەیاندووە هێزەکانی ئیتلاعات گوشاریان خستووەتە سەر بنەماڵەکەی و ناهێڵن ئازاد بکرێت. ماڵپەری مافی مرۆڤی کوردستان نامەیەکی محەمەد نەزەری بڵاو کردووەتەوە.

نەزەری لە نامەکەیدا نووسیویەتی: دایکم ساڵی ٩٠ کە بە دوای دۆسیەکەم کەوتبوو و داوای کەمکردنەوەی سزاکەی کردبووم و تەنانەت سەردانی هەموو ئۆرگانەکان و ڕێکخراوەکان و ڕێبەری کۆماری ئیسلامیشی کردبوو پێیان گووتبوو: بڕۆ نزا بکە لە سێدارەمان نەدا.

ئەو بەندکراوە بە ڕاگەیاندنی ئەوەی ساڵی ١٣٨١ دادگای مەهاباد ڕەزامەندی دەربڕیبوو بە ئازادی مەرجداری ناوبراو، بەڵام کۆمیسیۆنی لێبوردن و بەخشینی تاران بە دەستێوەردانی وەزارەتی ئیتلاعات لە گرتووخانەی ڕەجایی شاری کەرەج ڕایگەیاند کە من مافی ئازادبوونم نییە و دژایەتی ئازادبوونیان کردم.

محەمەدی نەزەری لە درێژەی نامەکەیدا گووتویەتی: براکەم ساڵی ٩٥ و لە کاتێکدا بەدوای دۆسیەی من کەوتبوو، لە لایەن هەندێک لە ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی لێکرابوو و لە کۆتاییدا تەرمەکەی وایان بڵاو کردەوە جەڵتە (سەکتە) لێیداوە، لە یەکێک لە ڕێگاکان دۆزرایەوە.