بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کۆماری ئیسلانی لە دەروازە سنورییەکانى عێراق دەستییان بەسەردا گیرا

چەندین فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی کۆماری ئیسلانی لە دەروازە سنورییەکانى عێراق دەستییان بەسەردا گیرا
AvaToday caption
posted onJanuary 7, 2021
noبۆچوون

دەستەى دەروازە سنورییەکانى عێراق لە بەیاننامەیەکى تایبەتدا بڵاوی کردەوە کە  دەستیان بەسەر چەند فڕۆکەیەکى بێفڕۆکەوانى کۆماری ئیسلامی لە بەندەى ئوم قەسڕ گرتووە.

لە ڕاگەیەندراوى دەستە ئەمنییەکەى عێراقدا هاتووە کە "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان هەڵگرى کامێراى چاودێرین و کۆماری ئیسلامی بۆ سیخووڕی بەکاریان دەهێنێت".

دەستەکە باسى لەوەش کردووە کە فڕۆکەکان لەناو کۆنتێنەرێکى گەورەدا هەڵگیرابوون و ئێستا پۆلیسى گومرگ دەستی بەسەر فڕۆکەکاندا گرتووە و خەریکی لێکۆڵینەوەن.