ئەکسیۆس: ئێران لە ماوەی 24 کاتژمێردا هێرشی کردووەتە سەر سێ کەشتیی بازرگانی
ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاوی کردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر سێ کەشتیی بازرگانی و بەهۆیەوە دوو کەشتی زیانیان بەرکەوتووە.
ماڵپەڕی ئەکسیۆس بڵاوی کردەوە، سوپای پاسدارانی ئێران لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا هێرشی مووشەکی کردووەتە سەر سێ کەشتیی بازرگانی و بەهۆیەوە دوو کەشتی زیانیان بەرکەوتووە.
مارک ڕووتە، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆڕبەندی پیشەسازیی بەرگریی هاوپەیمانییەکە لە ئەنکەرە ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامی وەک ڕووسیا، چین و کۆریای باکووری هەڕەشەیە و ناتۆ دەبێت خێراتر و یەکگرتووتر هەنگاو بنێت بۆ بەرپەرچدانەوەی.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی دووشەممە ١٥ی پووشپەڕ لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا، لانیکەم ٣٧٠ کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە دوای جێبەجێبوونی ئاگربەست لە سەرەتای بەهاردا، تەنیا لە مانگی پووشپەڕ لانیکەم ١٠١ کەس لەسێدارە دراون.
ڕۆژی سێشەممە ئەنجوومەنی شاری ئیلام بۆ تاوتوێکردنی پرسی لێسەندنەوەی متمانە لە ئەفشین موزەفەری، سەرۆکی شارەوانیی ئیلام کۆبووەوە، کە بە تۆمەتی گەندەڵی، وەرگرتنی بەرتیل و خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات دەستگیر کراوە.
حکومەتی عێراق داواکاریی تاران بۆ بەدەرکردنی هەندێک کەسایەتی لە لیستی دەستگیرکردنی دۆسیەکانی گەندەڵی ڕەت دەکاتەوە و جەخت لە ڕێکخستنی سەردانی بەرپرسانی ئێرانی تەنیا لەرێگەی کەناڵە فەرمییە دیپلۆماسییەکان دەکاتەوە.
نەدا دەدەجانی، هونەرمەندی کورد و خەڵکی قوروە و لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێ ساڵ بەندکران و دوو ساڵ دوورخستنەوە بۆ نیکشار سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستانی بەسەردا سەپا کە دوو ساڵ لە سزاکەی جێبەجێ دەکرێت.<
لەمەریوان کۆڵبەرێکی گەنجی تەمەن ١٨ ساڵ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پاسەوانی سنووریی ئێران کوژرا؛ ئەمە دووەم حاڵەتی کوژرانی کۆڵبەرانە لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردوودا.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوە مافی مرۆییەکان، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠٢٦دا، لانیکەم ١٠٩ بەندکراو لە سەرانسەری ئێراندا لە سێدارە دراون.
نیویۆرک تایمز لە زاری چوار بەرپرسی باڵای ڕێژیمەوە بڵاوی کردەوە کە مەسعوود پزیشکییان سەرۆککۆماری ڕێژیم لە هەڕەشەیەکی جیددی و تونددا ڕوو لە موجتەبا خامنەیی وتوویەتی لە ئەگەری قەبووڵنەکردنی دانوستاندا، دەستلەکارکێشانەوە ڕادەگەیەنم.
بەپێی نوێترین ئاماری ناوەندی فریاکەوتنی ئیلام، لە سەرەتای ساڵی ١٤٠٥ەوە تاوەکو ئێستا ١٧ حاڵەتی خنکان لە ئاوەکانی پارێزگاکەدا تۆمار کراون، کە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ١٠ هاووڵاتی.