دژەتیرۆری کوردستان: ٨ درۆنی بۆمبڕێژکراو لە ئاسمانی هەولێر خرانە خوارەوە
دژەتیرۆری کوردستان دەڵێت، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، هێزەکانی هاوپەیمانان هەشت درۆنی بۆمبڕێژکراویان لە ئاسمانی هەولێر تێکشکاند و خستە خوارەوە.
دەشڵێت، هێرشەکان هیچ زیانێکی گیانییان لێ نەکەوتووەتەوە.