ترامپ: ئێران بە پێچەوانەی لێدوانەکانی، بە تەواوی ڕازی بووە بە پشکنینی بەرفراوانی بنکە ئەتۆمییەکانی/ تەنگەی هورمزیش بە کراوەیی دەمێنێتەوە
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیال ڕایگەیاند ئێران ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر "بەرزترین ئاستی پشکنین بۆ بنکە ناوکییەکانی بۆ ئایندەیەکی نادیار "، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ بەردەوامیی دانوستانەکانی نێوان هەردوو وڵات.