خۆپێشاندانی ڕووسەکان دژى رەتکردنەوەی پاڵێوراوەکانی ئۆپۆزۆسیۆن
زیاتر لە ٢٠ هەزار کەس بۆ بەرگریکردن لە هەڵبژاردنی ئازاد ڕژانە شەقامەکانی مۆسکۆ و خوازیاری بەشداری پاڵێوراوەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ناوچەیی مۆسکۆ بوون. ڕیکخراوە ناحکومییەکان باس لە دەستبەسەرکرانی چەند کەس لە خۆپێشاندەران دەکەن.