بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جەلادە عێراقییەکەى کۆمارى ئیسلامى بناسن!

جەلادە عێراقییەکەى کۆمارى ئیسلامى بناسن!
AvaToday caption
ئەبوو زەینەب لامی  فەرماندە حەشدى شەعبی دەستى بە خوێنى ١٠٠ خۆپێشاندەر سوورە!
posted onNovember 4, 2019
noبۆچوون

بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی دوور، "ئەبو زەینەب لامی" یەکێکە لەو دە ئەندامەی ناوەندى قەیرانی بەغداد کە بە هاوکارى سوپاى قودسى پاسدارانى کۆمارى ئیسلامى خەریکى کوشتنى لاوە خۆپیشاندەرەکانى عێراقن. ئەم ڕاپۆرتەى پەیمانگەى واشنتۆن پشتبەستووە بە ڕۆیتەرز و هەندێک سەرچاوەى نێوخۆیی عێراق کە کۆمارى ئیسلامى لەسەرەتاى خۆپێشاندانەکان و بۆ سەرکوتى خەڵکى ڕاپەڕیو یەکەیەکى تایبەتى هێنایە عێراق کە قەناسبەدەست بوون و وەهاى نیشان دان کە سەر بە حەشدى شەعبین و ئەوەبوو ئەو قەناس بەدەستانە لەسەر باڵەخانەکانى وەکو خەزێنە و کونسولگەرى ئێران و چەند هۆتێلەوە تەقەیان لە خۆپیشاندەرە عێراقییەکان کرد و زیاتر لە ١٠٠ کەسیان کوشتن.

هەروەها ڕاپۆرتەکەى پەیمانگای واشنتۆن پشتى بە قسەى بەرپرسێکى عێراقییە کە "ئەو قەناسبەدەستانە لەژێر فەرمانی ئەبوو زەینەب لامی فەرماندەی باڵای حەشدی شەعبی بوون و لەوەوە فەرمانى سەرکوتکردن و کوشتنى خۆپیشەرانیان پێ دراوە".

زەینەب

ئەبوو زەینەب لامی کێیە؟

لامی ناوی تەواوەتی "حوسێن فالح"ـى سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هێزەکانی حەشدی شەعبییە و لە نێو حەشدى شەعبیدا بە پیاوە خوێنڕێژەکە ناسراوە و لەگەڵ فەرماندە ئێرانییەکان پەیوەندییەکى نێزیکى هەیە و چەندین ئۆپەراسیۆن لەگەڵیاندا کارى کردووە و هەروەها یەکێکە لە سەرکردە گەورەکانى حیزبوڵاى عێراقى کە ئەمریکا خستوویەتییە لیستی تیرۆرەوە و سەرکردەی سەربازیی میلیشیاکانى حیزبوڵا و عەسائیبی ئەهلی حەق و کەتیبەکانی سەید شوهەداى سەر بە سوپاى قودسى پاسدارانى ئێران بووە.

ناوەندی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە ئەکادیمیای سەربازی ئەمریکاش کە بنکەکەى لە نیویۆرکە، باسى لەوە کردووە ئەبوو زەینەب بەرپرسە لە سزادانی ئەو سەرکردانەی حەشدى شەعبی کە پێچەوانەی ڕێنمایی و فەرمانەکانى سوپاى قودس و ئەو هێزە میلیشیایەى سەر بە ئێران دەجووڵێنەوە.

پەیمانگای واشنتۆن بۆ سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی دوور دەڵێت ئەبوو زەینەب ئێستا بەرپرسى ئاسایشی حەشدى شەعبییە و هێزێکى پۆستە و پەرداخى گەورە و دڕندەى لەبن دەستە و ڕاستەوخۆش کار لەگەڵ قاسم سولەیمانی دەکات و هەر لەوەوە فەرمانى کوشتنى خۆپێشاندەرانى بە قەناس پێ دراوە و ئەویش جێبەجێى کردووە.

بڕیار وابوو جێگری وەزارەتی ناوخۆی عێراقی بۆ کاروباری هەواڵگری پێ بدرێت کە کەسێکى دیکە دانرا و ئێستا یەکێکە لە دیارترین کەسەکان بۆ جێگرەوەی ئەبوو مەهدی موهەندیس.

زەینەب ٢

گەندەڵى و مافیایی ئەبوو زەینەب:

کازم سەیادی پەرلەمانتاری عێراق لەبارەى ئەبوو زەینەب لامی ـیەوە دەڵێت "ئەم پیاوە سەرپەرشتی دەیان یانانەی بەغدایە کە قومار و لەشفرۆشییان تێدا دەکرێت و دەستیشی گرتووە بەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانى خەڵک و حکومەت و هەروەها دەستى هەیە لە گواستننەوە و بازرگانى ماددەى هۆشبەر و کڕینى چەک و چۆڵ و بازرگانیکردنى سەربازى و ماددەى هۆشبەر لەگەڵ ئێران و وڵاتانى دیکە.