بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆماری ئیسلامی بە ڕێککەوتنی یەمەنییەکان تووڕەیە

کۆماری ئیسلامی بە ڕێککەوتنی یەمەنییەکان تووڕەیە
AvaToday caption
posted onNovember 6, 2019
noبۆچوون

وەزارەتی دەرەوەی ئێران دژى واژووی ڕێککەوتنی مێژوویی ئاشتی و هاوکاری نێوان دەوڵەتی یەمەن و ئەنجوومەنی ڕاگوزەری باشوور (شورای انتقالی)  کاردانەوەیەکى توندى نیشان دا و ڕایگەیاند "ئەو هاوپەیمانییە هیچ هاوکارییەک بە چارەسەری کێشەکانی یەمەن ناکات".

 

بە پێی ئەو ڕێککەوتنە، جیاخوازەکانی باشووری یەمەن کە لە لایەن عەرەبستانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت، دەبنە هاوبەشی دەوڵەتی رەبە مەنسوور هادی و لە هەمان کاتیشدا هێزە ملیشیاییە جیاخوازەکان دەچنە ناو ئەرتەشی ئەو وڵاتەوە. دەوڵەتی یەمەنیش بە گەڕانەوە بۆ عەدەن هەموو کارێکی بەڕێوەبەری ئەو وڵاتە دەگرێتە ئەستۆ.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران عەباس موسەوی جەختی لەوە کردەوە ئەو ڕێککەوتنە بە ئاراستەی چەسپاندنی داگیرکاری عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی لە باشوری یەمەن دەبێت. ئێران داوای ئاگربەستی بەپەلە لە نێوان گرووپە دژبەرەکان و هەروەها نەمانی گەمارۆ لەسەر بەشی باکووری یەمەن دەکات.

کۆماری ئیسلامی لە ماوەی ڕابردوودا  بە بەردەوامی پشتیوانی لە هێزە حوسییەکانی یەمەن کردووە و لە ڕووی ماڵی و سەربازی پاڵپشتی ئەم گرووپە بووە. لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوو حوسییەکان هەڕەشەیەکی جددی بوون لەسەر ئەمنیەت و ئاسایشی عەرەبستانی سعودی و لە ڕێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوان و موشەکی ئێرانی شوێنە ئابووری و نەوتی و سەربازییەکانی عەرەبستانیان بە ئامانج گرتووە.