بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕاوى سیخووڕەکانى کۆمارى ئیسلامى لە دونیا

ڕاوى سیخووڕەکانى کۆمارى ئیسلامى لە دونیا
posted onNovember 6, 2019
noبۆچوون

هەواڵدەرى ئەسۆشیتدپرێس بڵاوى کردەوە کە پیاوێکى ٤٦ ساڵەى عێراقى ئەمڕۆکە لە سوید دادگایی کردووە کە تۆمەتبار بوو بە سیخووڕى بۆ کۆمارى ئیسلامى و لە دادگاییەکەیشدا تاوانبار بووە!

 

بە پێى قسەى دادوەر "هانس جۆرجێن هانسترۆم ـ Hans-Jorgen Hanstrom"، ئەم پیاوە ٤٦ ساڵە عێراقییە کە ناوەکەى ئاشکرا نەکراوە، لە ژێر نوێنەرایەتى ڕۆژنامەیەکى ئۆنلاینى عەرەبی، هەوڵى داوە زانیارى لەسەر ئێرانییە نیشتەجێکانى سوید و بەتایبەت گرووپى ئەحوازییون بۆ کۆمارى ئیسلامى کۆ بکاتەوە.

بە قسەى دادوەرەکە، ئەم پیاوە لە خۆپێشاندانى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى لە بلژیک و هۆڵەند و سوید و کۆنفڕانسە گەورەکەى ئەحوازییون فیلمى هەڵگرتووەتەوە.

ئەم پیاوە لە ٢٦ى ڕێبەندان دەستبەسەر کراوە و بە پێى ڕاپۆرتى ئەسۆشیتدپرێس، فایلەکەى ١٧٠٠ لاپەڕەیە کە لەخۆگرى پەیوەندییەکانیەتى لەگەڵ ئێران و هەموو ئەو زانیارییانەى کە لە خەڵک وەری گرتووە!

هاوکات دوو سیخووڕى دیکەى کۆمارى ئیسلامیش لە ئەمریکا بە تاوانبار ناسران!