بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕووحانی: هەنگاوی چوارەمی بەرجاممان ڕاگەیاند

ڕووحانی: هەنگاوی چوارەمی بەرجاممان ڕاگەیاند
AvaToday caption
posted onNovember 5, 2019
noبۆچوون

سەرکۆماری ئێران ڕایگەیاند فەرمان بە ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی دەکات سبەی ١٥ گەڵاڕێزان هەنگاوی چوارەمی کەمکردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکان هەڵێنێتەوە. حەسەن ڕووحانی گووتی لە سبەینێوە دەست دەکەین بە گازتێکردن لە سانترفیوژەکانی ناوەندی فۆردۆ.

 

حەسەن ڕووحانی لە کاتی ڕاگەیاندنی خولی چوارەمی کەمکردنەوەی بەڵێنە بەرجامییەکان گووتی: لە ئێستاوە بە وڵاتانی ٤+١ ڕادەگەیێنم چالاکییەکانمان لە ژێر چاودێری ئاژانسی وزەی ئەتۆمی دادەبێت. سەرکۆماری ئێران گووتی: بە پێی بەرجام ١٠٤٤ سانترفیوژمان لە فردۆ هەیە کە بڕیار وابوو بسوڕێنەوە بەلام ئێمە گازیان تێ نەکەین و لە سبەینێوە گازیان تێدەکەین. ئێمە دەزانین لایەنی بەرامبەرمان بەوە هەستیارن و ئاڵۆزی دەنێنەوە بەڵام هەر کات ئەوان پابەندی جێبەجێکردنی بەڵینەکانیان بوون دەکرێ ئێمە لەو بڕیارەمان پاشگەز بینەوە.

حەسەن ڕووحانی لە درێژەی قسەکانیدا گووتی: ئێمە درێژە بە دانوستان دەدەین و لەبەر ئەوەی لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوو بە هیچ ئاکامێک نەگەیشتین هەنگاوی چوارەم هەڵدەگرین. ئەگەر گەمارۆکانمان لەسەر لاچوون و ئێمە توانیمان نەوتی وڵاتەکەمان بفرۆشین و لە قازانجی بانکەکانمان بەهرەمەند بین ئەو کات ئێمە دەگەڕێننەوە بۆ بەڵێنەکانی ڕابردوومان.

عەلی ئەکبەر ساڵحی جێگری سەرکۆمار و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندبوو کۆماری ئیسلامی زنجیرەیەکی ٣٠ دانەیی سانترفیوژی پێشکەوتووی نەوەی شەشەمی لە نەتەنز خستووەتە کار بەڵام وردەکاری لەسەر نەدا.

ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە ڕاپۆرتی چواری رەزبەری خۆیدا ڕایگەیاندبوو ئێران بە پیتاندنی یۆرانیۆم لە ڕێگەی سانترفیوژی پێشکەوتوو و ئەو بەرنامانەی کە بۆ دانانی دەزگای پێشکەووتوی دیکە هەیەتی جاریکی دیکە ڕێککەوتنی ئەتۆمی خستە ژێر پێ و هەروەها باسی لەوەش کردبوو ئێران دەیهەوێ ٣٠٠ سانترفیوژی نوێ دامەزرێنێت.