بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

گۆڤارێکی ژاپۆنی: سەرۆکەکەى کۆریا دەماغى وەستاوە

گۆڤارێکی ژاپۆنی: سەرۆکەکەى کۆریا دەماغى وەستاوە
AvaToday caption
posted onApril 26, 2020
noبۆچوون


گۆڤارێکی ژاپۆنی لە زمان پزیشکێکەوە بڵاوی کردەوە کە دواکەوتنى نەشتەرگەریەکی چکۆلە، بووەتە هۆی ئەوەی دۆخی تەندرووستی : سەرۆکى کۆریای باکور خراپ بێت.

 

بە سرنجدان بە هاتنی هەواڵی دژبەیەک سەبارەت بە تەندرووستی کیم جونگ ئون، ڕاپۆرتێکی پشت ڕاست نەکراوە لە میدیاکانی ژاپۆن بانگەشەی ئەوە دەکات ئەگەری هەیە ڕێبەری پیونگ یانگ لە دۆخی مردنی مێشکی دابێت.

نیۆیۆرک لە زمان گۆڤاری ژاپۆنی" شوکان گندای" نووسیویەتی: جونگ ئون لە کاتی دیدار لە ناوچەیەکی لە سەرەتاکانی مانگی ئەپرێل لەناکاو لە کاتێکدا دەستی بە سینگی گرتبوو کەوتە سەر زەوی.

ئەو سەرچاوە بە بنەماگرتنی قسەی ئەندامێکی گرووپی پزیشکی چین لە کۆریای باکور دەڵێ ڕێبەری کۆریای باکور بەپەلە بردراوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نیزیک و دواتر هەر زوو داوای هاوکاری لە پێکەن کراوە.

بە پێی دوایین ئامارەکان، جونگ ئون پێویستى بە دانانی سپرینگ لە دەماری دڵدا هەبووە. بەو شێوە کە لە نەشتەرگەریدا بۆڕیەک کە ئەستوریەکەی بە فەنەرەکە زیاد دەکرێت لە دەمارە خوێنیە گیراوەکەدا دادەندرێت بۆ ئەوەی هاتوچۆی خوێن بەردەوام بێت.

ئەو نەشتەرگەرییە زۆر ئاڵۆز نییە بەڵام پزیشکى نەشتەرگەر هیچ ئەزموونێکی لەگەڵ نەخۆشی قەڵەو نەبووە و ئەوەش بووە بە هۆی ئەوەی لە نەشتەرگەری کیم بەهۆی قەڵەوی زۆری ناوبراو تووڕە بێ و ئەوەش ببێ بەهۆی وەدرەنگی کەوتنی نەشتەرگەریەکە و لە ئەنجامدا کیم جونگ ئون تووشی حاڵەتی مردنی مێشک دەبێت.

ڕۆیتەرز بڵاوی کردووەتەوە پیکەن گرووپێک لە پسپۆرانی وڵاتەکەی بۆ ڕاویژدان سەبارەت بە دۆخی تەندرووستی کیم ڕەوانەی پیونگ یانگ کردووە.

پێشتر سی ئێن ئێن بە بنەماگرتنی قسەی بەرپرسانی ئەمریکایی گووتبوی واشنگتۆن سەرقاڵی چاودێری بەسەر ئەو زانیاریانەیە کە باس لە دۆخی زۆر مەترسیداری کیم جونگ ئون بەهۆی ئەو نەشتەرگەریە دەکەن.