بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پاڵێوراوى دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا  کشایەوە

پاڵێوراوى دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا  کشایەوە
AvaToday caption
posted onApril 8, 2020
noبۆچوون

سناتۆرئ ئیالەتی ورمونت و پاڵێوراوی هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی حیزبی دێموکراتی ئەمریکا بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئەو ولاتە ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ خاکەلێوە کۆتایی بە بەشداری خۆی لە هەڵبژاردنەکان هێنا. سندرز ئەو هەواڵەی لە کۆنفرانسێکی لە ڕێگەی دوور بە ئەندامانی کۆڕی هەڵبژاردنەکەی خۆی ڕاگەیاند.

 

بەو بڕیارەی سندر ڕێگەی جۆ بایدن وەک پاڵێواراوی کۆتایی دێموکراتەکان بۆ ڕکابەری لەگەڵ دۆنالد ترامپ خۆشتر دەبێت.

برنی سەندر هەڵبژاردنە سەرەتاییەکانی دێموکراتەکانی لە مانگی فێوریەدا بە سەرکەوتنەوە دەستپێکرد. سەرکەوتنەکانی جۆ بایدن ڕکابەری سەرەکی  سندر لە دەنگدانی سێشەممەی گەورە دەستی پێکرد و بوو بە هۆی ئەوی جێگری ئۆباما لە سناتۆری چەپی ئەو وڵاتە برنی سەندر وەپێش کەوێتەوە.

پێش ئەوەی دەنگدانی سێشەممەی گەورە دەستپێبکات ژمارەیەک لە پاڵێوەراوەکانی دیکەی حیزبی دێموکرات بە کشانەوە لە کێبەرکێی هەڵبژاردنەکان پشتیوانی خۆیان لە جۆ بایدن ڕاگەیاندبوو و ئەوە بوو بە هۆکاری ئەوەی ڕێگەی سەرکەوتنەکانی بایدن ئاسانتر بێتەوە.

چوونە دەری سندر لە هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئەمریکا دەبێ بە هۆی ئەوەی دۆخی کێبەرکێی جۆبایدنی ٧٧ ساڵەی دێموکرات لەگەڵ دۆنالد ترامپ ٧٣ ساڵەی کۆماریخواز بە تەواوی پێک بێت. دۆنالد ترامپ لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەهیوای سەرکەوتنە لە خوولی دووهەمی چوارساڵەی هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری ئەمریکا.