بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ژنان لە کام وڵاتانە هێزی سیاسی زیاتریان هەیە و دوڵەتەکانیان زیاتر لە ژنان پێکدێت؟

ژنان لە کام وڵاتانە هێزی سیاسی زیاتریان هەیە و دوڵەتەکانیان زیاتر لە ژنان پێکدێت؟
AvaToday caption
posted onApril 2, 2020
noبۆچوون

لێکۆڵینەوە لە ڕۆڵی ژنان لە بوارەکانی سیاسەت و بەڕێوەبەری کەلاندا نیشانی دەدات ئەوان توانیوانە لە ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەوروپایی و ئەمریکای ناوەندی و باشور ژمارەیەکی زیاتر کورسی وەزارەتخانەکان بەدەست بێنن.

 

ژنان لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ بە بەدەستهێنانی متمانەی سیاسی و دەسەڵاتی جێبەجێکار توانیان لە ١٠ وڵاتی جیهاندا زیاتر لە ٥٠ لەسەدی ئەندامانی کابینەی دەوڵەتەکان بەدەست بێنن.

ئیسپانیا
لە ١٥ کورسی وەزارەتەکان ، ١٠ کورسی بە ژنانە و بەو شێوە ٦٦.٧ لەسەدی هێزی جێبەجێکار و بڕیاردانی دەوڵتی ئیسپانیا لە دەستی ژنان دایە.

فەنلاند
فەنلاند لاوترین سەرۆکوەزیرانی ژنی جیهانی هەیە. کابینەی سانا مارین، سەرۆکوەزیرانی ٣٤ سالەی فەنلاندی ١١ وەزیری ژنی هەیە و تەنیا ٧ کورسی وەزارەتەکان لە دەستی پیاوان دایە. بەو پێیە ٦١.١ لەسەدی هێزی بڕیاردانی گەورە و جێبەجێکار لە دەستی ژنان دایە.

نیکاراگۆئە
نیکاراگۆئە وەک یەکێک لە گەورەترین وڵاتەکانی ئەمریکای لاتین ، یەکەمین وڵاتی غەرە ئەوروپاییە کە ژنان تێیدا زۆرینەی دەوڵەتیان لەدەستدایە. ئێستاا ١٠ کەس لە کابینەی ١٧ کەسی ئەو وڵاتە ژنان کە دەکاتە ٥٥.٨ لەسەد.

کۆڵۆمبیا
دەوڵەتی ئێستای کۆڵۆمبیا وەک چوارەمین وڵاتی گەورەی ئەمریکای باشور خاوەن ١١ وەزیری ژنە کە بەرابەرە لەگەڵ ٥٧.٩ لەسەدی کابینەی ١٩ کەسی ئەو وڵاتە.

ئوتریش

ژنان لە ئوتریش ٥٧.١ لەسەدی کورسی وزارەتخانەکانیان پێیە و بەو شێوە لە ١٤ پۆستی جێبەجێکاری و بڕیاردان ٨ پۆستیان بەدەستە.

پڕۆ
پڕۆ دووهەمین وڵاتی ئەمریکای باشورە کە ژنان تێیدا زیاترین متمانەی سیاسی و جێبەجێکاریان هەیە. دەوڵەتی ئەو وڵاتە پێکهاتووە لە یازدە وەزیری ژن لە بەرابەر ٩ وەزیری پیاودا و بەمەش ٥٥ لەسەدی کابینەی پڕۆ لە دەستی ژنان دایە.

سوئێد
ژنان لە سوئید ٤٤.٥ لەسەدی هیزی جێبەجێکاری وڵاتەکەیان پێیە و ١٢ کورسی لە ٢٢ کورسی وەزارەتخانەکانی وڵاتەکەیان پێیە.

ڕواندا

زۆربەی لایەنە جێبەجێکاریەکان و بڕیاردانەکان لە ڕواندا وەک چکۆلەترین وڵاتی ئەفریقای ناوەندی لە دەستی ژنان دایە. کابینەی ٢٨ کەسی ئەو وڵاتە ١٥ وەزیری ژنی تێدایە کە دەبێتە ٥٣.٦ لەسەد.

ئاڵبانی
ئاڵبانی وەک یەکێک لە وڵاتە بچوک و هەژارەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەوروپا ٥٣.٣ لەسەدی کاروباری دەوڵەتی بە دەستی ژنان سپاردووە و ٨ ژن بوون بە کابینەی ١٥ کەسی دەوڵەتی ئەو وڵاتە.

فەڕانسە
زۆربەی دەوڵەتی فەرانسە بە ڕێژەی ٥٢.٩ لەسەدی بە دەستی ژنانە. کابینەی ١٧ کەسی ئیدوارد فیلیپ، سەرۆکوەزیران، خاوەنی ٩ وەزیری ژنە کە دیارترینیان فلۆرانس وەزیری بەرگریە.

ژنان ١

ژنان

ژنان ٣