بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی: دەتوانرێ شکست بە کۆڕۆنا بهێندرێت

سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی: دەتوانرێ شکست بە کۆڕۆنا بهێندرێت
AvaToday caption
posted onMarch 20, 2020
noبۆچوون

 

تێدروس ئادهانوم، سەرۆکی ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی لە تویتێکدا نووسی: بۆ یەکەمین جار، چین ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند هیچ حاڵەتێکی نوێی کۆڕۆنا لە نێو ئەو وڵاتە نەدیتراوە. ئادهانوم جەختی لەوە کردەوە ئەو پرسە دەسکەوتێکی گەورەیە و ئەو دڵنیاییە بە ئێمە دەدات کە دەتوانین ڤایروسی کۆڕۆنا شکەست پێبینین.

 

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دا لە ئەگەری نەبوونی هاوپێوەندی نێوان وڵاتان لەگەڵ یەکتر، گیانی بە ملیۆن کەس لە مەترسی دادەبێ و لە درێژەدا گووتوویەتی: ڤایروسی کۆڕۆنا هەرەشەیەکی جدیترە لەسەر وڵاتانی هەژار.

لە لایەکی دیکە ژمارەی تووشبووان بە ڤایروسی کۆڕۆنا لە ئەوروپا ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە و ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئیتاڵیا گیانیان لە دەستداوە لە چین زیاتر بوو. تا ئێستا لەسەر ئاستی جیهان زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بەهۆی ڤایروسی کۆڕۆنا گیانیان لە دەست داوە.

کۆڕۆناااا

ڕووسیە تاقیکاری سەرەتایی دەرزی کۆڕۆنای لە تاقیگەیەک لە سیبری لە سەر ئاژەڵان دەستپێکرد.

بەرپرسانی پزیشکی ڕووسیە گووتویانە بیرمەندانی ناوەندی ڤایروس ناسی و بیوتێکنۆلۆژی وێکتور لە شاری نووسیبیرسک ڕۆژی دووشەممە ئەو دەرزیەیانە ئامادە کردووە تا ئاستی کاریگەری هەڵسەنگێنن و لە لایەکی دیکە ئەو هەڵسەنگاندنە بکرێت بە هەر کەسێک دەبێ چ ڕێژەیەک بەکار بێت.

بیرمەندان لە سەرتاسەری جیهان هۆشداریان داوە کە بەرهەمهێنانی دەرزی کۆڕنا ڕەوتێکی ئاڵۆزە و ئەگەری هەیە ١٢ بۆ ١٨ مانگ بخایەنێت.