بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

حیزبی دیموکراسی و پێشکەوتن لە تورکیە درووست بوو

حیزبی دیموکراسی و پێشکەوتن لە تورکیە درووست بوو
AvaToday caption
posted onMarch 12, 2020
noبۆچوون

 

عەلی باباجان وەزیری پێشووی ئابوری تورکیە لە حیزبی داد و گەشەپێدان حیزبێکی نوێی بە ناوی دێموکراسی و پێشکەوتن درووست کرد و دەگوترێ ئەو حیزبە نوێیە ڕاکەبەرێکی جدی دەبێت بۆ دەسەڵاتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.عەلی باباجان سیاسەتوانی تەمەن ٥٢ ساڵ ڕۆژی چوارشەممە ٢١ ی ڕەشەممە لە شاری ئانکارا بە فەرمی دامەزرانی حیزبە نوێیەکەی ڕاگەیاند.


بەهۆی پسپۆڕی لە کاروباری ئابوریدا عەلی باباجان لە نێو تورکیە ڕێزێکی زۆری لێدەگیرێت و چاوەڕوان دەکرێ حیزبەکەی بەشێکی بەرچاوی ئەندامان و لاینگرانی حیزبەکەی ئەردۆغان بۆلای خۆی ڕاکێشێت.

لە کاتی قسەکردن لە ڕێوڕەسەمی دامەزرانی حیزبەکەیدا باباجان ڕایگەیاند: کاتی دێموکراسی و پێشکەوتن لە تورکیە هاتووە و لە قسەکانیدا جەختی لەوە کردەوە سیاسەتی حیزبەکەی دژی ئەو سیاسەتە دەبێ کە ئێستا لە لایەن ئەردۆغان و حیزبەکەی بەڕێوەدەچێت.

سەرۆکی حیزبی نوێی دێموکراسی و پێشکەوتن بە بێ ئەوەی ناوی ئەردۆغان بێنێت داوای کۆمەڵێک چاکسازی بە تایبەت لە یاسای بنەڕەتیدا بۆ جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە تورکیە کرد. هەروەها داوای چاکسازی ئابوری و پەرەپێدان بە ئازادیە دێموکراتیەکان لە تورکیە دەکات.
عەلی باباجا ن بۆخۆی یەکێک لە دامەزرێنەرە دیارەکانی حیزبی دادو گەشەپێدانی ئەردۆغان بوو و لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠٩ هەتا ٢٠١٥ جێگری سەرکۆماری تورکیە بوو. باباجان ساڵی ڕابردوو لە دادو گەشەپێدان جیابووە.
بە گووتەی کاڕناسان باباجان حیسابێکی تایبەتی لەسەر ڕاکێشانی ئەندامە کۆنەپارێزەکانی حیزبی ئەردۆغان و هەروەها ئەو کەسانە کردووە کە لە کاریگەریەکانی قەیرانی دراوی تورکیە لە ساڵی ٢٠١٨ ناڕازین.

پێشووتر ئەحمەد داود ئوغڵو کە ئەویش کەسێکی نیزیک لە ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی بوو لە ڕێزی دادو گەشەپێدان هاتبوو دەر و حیزبێکی نوێی بە ناوی داهاتوو پێکهێنابوو. ئوغلو لەمەر ئامانجی دامەزرانی حیزبەکەی گووتبوی: ئێمە دەمانهەوێ ڕووبەڕووی فەرهەنگی سوڵاتان سالاری ببینەوە و هەروەها خوازیاری یاسایەکی بنەڕەتی نوێ ببو.

یەکێک لە هۆکارە دیارەکان سەبارەت بە سەرکەوتنی حیزبەژکەی عەلی باباجان پشتیوانی ناراستەوخۆی عەبدوڵلا گول سەرکۆماری پێشووی تورکیە لە ناوبراوە. گول کاریگەریەکی زۆری لەنێو لاینگرانی ئەردۆغان هەیە.
هەڵبژاردنی داهاتوی تورکیە ساڵی ٢٠٢٣ بەڕێوە دەچێت.