بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی: کۆڕۆنا بووە بە نەخۆشیەکی هەمەگیر

ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی: کۆڕۆنا بووە بە نەخۆشیەکی هەمەگیر
AvaToday caption
posted onMarch 12, 2020
noبۆچوون

 

ژمارەی تووشبووانی ڤایروسی کڕۆنا لە جیهاندا ١١٩ هەزار کەسی تێپەڕاند و پێدەچێت چین توانیبیەتی ئەو نەخۆشیە کۆنترۆڵ بکات. لە لایەکی دیکە ژمارەی تووشبووان بە ڤایروسی کڕۆنا لە ئەمریکا ١٠٠٠ کەس تێپەڕاند و یەکەمین حاڵەتی تووشبووون بە ڤایروسەکە لە تورکیە تۆمار کراوە.

 

ڕێکخراوی جیهانی تەندرووستی ڕۆژی چوارشەممە "نەخۆشی کووید١٩" کە بەدوای جۆرێک ڤیروسی نوێی کڕۆنا درووست بووە بۆ یەکەمین جار بە نەخۆشیەکی هەمەگیر ڕاگەیاند. ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕەخنەی لە نەبوونی کاردانەوە بەرابەر بە پەرەگرتنی مەترسیداری ڤایروسی کڕۆنا گرت.

زیاتر لە ٢٢ هەزار کەس تا ئێستا لە قاڕەی ئەوروپا تووشی ڤایروسی کڕۆنا بوونە و لەو ژمارەیە ٩٣٠ کەس گیانیان لە دەست داوە. بەرپرسانی وڵاتی ئیتاڵیا ڕایانگەیاندووە ژمارەی قوربانیەکانی کڕۆنا لەو وڵاتە گەیشتووەتە ٨٢٧ کەس.
بە گووتەی بەرپرسانی ئیتاڵیایی ١٢٤٦٢ کەس لەو وڵاتە تووشی کڕۆنا بوون و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو ٢٣١٣ حاڵەتی دیکە بە ژمارەی تووشبووانی کڕۆنا زیاد بووە. دەوڵەتی ئیتاڵیا ٢٥ ملیارد یۆرۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڤایروسی کڕۆنا تەرخان کردووە.

بەرپرسانی وەزارەتی تەندرووستی وڵاتی فەرانسە ڕایانگەیاندووە ٢٢٨١ کەس لەو وڵاتە تووشی ڤایروسی کڕۆنا بوون. بڕیار وایە سەرکۆری فەرانسە ڕۆژی پێنجشەممە دەرباز بوونی وڵاتەکەی بۆ قۆناغی سێهەمی نەخۆشیە هەمەگیرەکان رابگەیەنێت کە مەترسیدارترین قۆناغە. دەولەتی بڕیتانیا ١٣ ملیارد یۆرۆی بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤایروسی کڕۆنا تەرخان کردووە. تا ئێستا ٤٥٦ کەس لە بڕیتانیا تووشی ڤایروسی نوێی کڕۆنا بوونە.


ئانگێلا مێرکێل سەرۆکوەزیرانی ئاڵمان ڕەخنەی لە داخستنی سنورە ناوخۆییەکانی وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا کردووە و هەروەها داوای هاوپێوەندی یەکیەتی ئەوروپا دەکات بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ ڤایروسی کڕۆنا.
١٢٩٦ کەس لە ئاڵمان تووشی ڤایروسی کڕۆنا بوونە. ژمارەی تووشبووان بە کڕۆنا لە ئیسپانیا ٢ هەزار کەسی تێپەڕاندووە. نیوەی تووشبووانی کڕۆنا لە شاری مادریدن و ٤٧ کەس بەهۆیەوە گیانیان لە دەست داوە.