بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

زیندانیانى سیاسى و مەدەنیى کورد: یا ددانپیانانى ناچارى یا کۆڕۆنا

کۆمارى ئیسلامى بە ناچارکردنى چالاکانى سیاسى و مەدەنى بۆ ددانپیانانى ناچارى، هەڕەشەى تووشبوون بە نەخۆشى کۆڕۆنایان لێ دەکات  بە پێى ڕاپۆترى گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى، ئیدارەى ئیتلاعاتى سنە، هەڕەشەى لە فەردین مورادى چالاکى مەدەنى کردووە کە ئەگەر واژووى ددانپیانانەکەى نەکات، ئەوا "تووشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا"ى دەکەن.  بە پێى سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى، لە دادگاى سنە، موسا شاگوڵدى ئاقاباقر، لێپرسەرەوەى کەیسى فەردین مورادى، ڕاستەوخۆ هەڕەشەى لەم چالاکە مەدەنییە کردووە کە تووشى کۆڕۆناى دەکەن. بنەماڵەى زیندانییە سیاسییەک
AvaToday caption
posted onFebruary 29, 2020
noبۆچوون

کۆمارى ئیسلامى بە ناچارکردنى چالاکانى سیاسى و مەدەنى بۆ ددانپیانانى ناچارى، هەڕەشەى تووشبوون بە نەخۆشى کۆڕۆنایان لێ دەکات

 

بە پێى ڕاپۆترى گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی ئاڤاتودەى، ئیدارەى ئیتلاعاتى سنە، هەڕەشەى لە فەردین مورادى چالاکى مەدەنى کردووە کە ئەگەر واژووى ددانپیانانەکەى نەکات، ئەوا "تووشى ڤایرۆسى کۆڕۆنا"ى دەکەن.

بە پێى سەرچاوەکەى ئاڤاتودەى، لە دادگاى سنە، موسا شاگوڵدى ئاقاباقر، لێپرسەرەوەى کەیسى فەردین مورادى، ڕاستەوخۆ هەڕەشەى لەم چالاکە مەدەنییە کردووە کە تووشى کۆڕۆناى دەکەن.

بنەماڵەى زیندانییە سیاسییەکان لە پەیوەندى جیاجیا لەگەڵ ئاڤاتودەى، باسى دۆخى هێڵانەوە و زیندانیکردنە ئەندامانى بنەماڵەکانیان کردووە و نیگەرانى خۆیان دەربڕیوە کە کە دۆخیان زۆر خراپە لە نێو زیندانى کۆمارى ئیسىلامى.