بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

قوربانیانى کۆڕۆنا لە ئێران هەروا لە زیدادبووندان

قوربانیانى کۆڕۆنا لە ئێران هەروا لە زیدادبووندان
AvaToday caption
posted onFebruary 24, 2020
noبۆچوون

 

هەرچەندە لەبەر هەڵبژاردنى یانزەمین خولى پەرلەمانى ئێران، دەسەڵاتى ئەو وڵاتە حاڵەتەکانى تووشبوون بە ڤایرۆسى کۆڕۆنای ئاشکرا نەکرد، تا ئەوەبوو کە لە سۆشیاڵ میدیاوە بڵاو بووەوە کە لە قووم دوو کەس بە هۆى ئەم نەخۆشییەوە گیانیان لەدەست داوە و هەر ئەمەش کاریگەرى لەسەر پڕۆسەى هەڵبژاردنەکان بوو کە ڕۆژى هەینى بوو.

 

کیانووش جیهانپوور سەرۆکى پەیوەندییە گشتییەکانى وەزارەتى تەندرووستى ئێران دوێنێ شەممە لە بەرنامەیەکیەکى تەلەڤزیۆنى ڕایگەیاند کە لە نیوەڕۆ تا ئێوارەى رۆژى هەینى، زیاتر لە ١٠ کەسى تووشبوو بە کۆڕۆنایان هەبووە و هەروەها کەسێکیش گیانى لەدەست داوە و بەم شێوەیە ئەوەى کە بە فەرمى ڕاگەیێنراوە تا ئێستا لەو وڵاتە ٥ کەس بە هۆى نەخۆشییەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

هەرچەندە بە پێى ئامارە فەرمییەکانى وڵاتى چین، تا ئێستا ٧٦ هەزار و ٢٨٨ کەس تووشى ئەو نەخۆشییە بوونەتەوە لەو وڵاتە و ٢٣٤٥ کەسیش گیانیان لەدەست داوە، هەڵبەت ڕۆژ لە دواى ڕۆژ ئەم ئامارە گۆڕانکارى بەسەردا دێت.

دوێنێ ژنێکى ٤٥ ساڵەى ئێرانی لە قوومەوە گەڕاوەتەوە بۆ لووبنان بە هۆى تووشبوون بە کۆڕۆنا لە نەخۆشخانەیەک خەوێنراوە و دوو کەسى دیکەى هەمان وڵاتیش لە ئیمارات خەوێنراون کە تووشبوو و هەڵگرى ڤایرۆسى کۆڕۆنا بوون. پێرێ شەویش بەرپرسى کاروبارى تەندرووستى پارێزگاى بریتیش کۆڵۆمبیا لە کەنەدا گوتى "ژنێکى سی ساڵە کە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە بۆ کەنەدا هەمان نەخۆشى هەبووە، بۆیە لە نەخۆشخانە خراوەتە قەرەنتینەوە". لە جۆرجیاش، دوو هاووڵاتییەکى ئێرانى کە تایێکى زۆریان هەبووە، بە پەلە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکى شاترى تبلیسى و دواى پشکنین بۆیان دەرکەوتووە کە نەخۆشى کۆڕۆنایان هەبووە.

پێشتر سەعید نمەکى وەزیرى تەندرووستى ئێران کەسانى گوماناوى بە تووشبوون بە کۆڕۆناى بە نزیکەى ٢٨٥ کەس ڕاگەیاند، بەڵام ئامارەکان زۆر زیاترن لەوەى کە دەسەڵات باسیان لێوە دەکات.