بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

جاشەکانى ڕژێم هاوارى چاکسازى هەڵدەدەن!

جاشەکانى ڕژێم هاوارى چاکسازى هەڵدەدەن!
AvaToday caption
posted onFebruary 15, 2020
noبۆچوون

 

فریا قادری ئەو جاش ئیسلاح تەڵەبەی سەر بە ڕژیم کە لە پیرانشار و سەردەشت خەریکی گەرمکردنی کورەی هەڵبژاردنە

 

فریا قادری کە مامۆستای بەشی زانستە سیاسیەکانی زانکۆی پەیامی نوری مەهابادە پڕوپاگەندە بۆ مارف خەلیلی بەربژێری شارەکانی سەردەشت و پیرانشار دەکات.مارف خەلیلی بەڕێوەبەری پێشووی زانکۆی پەیامی نووری مەهابادە کە ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بەگرتندانی خوێندکارە نەتەوەیی و ئازادیخوازەکانی زانستگای پەیامی نووری مەهاباد و ناساندنیان بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە.

فریاد قادری مۆرەی مارف خەلیلی ئیتلاعاتیە و مارف خەلیلی پیاوی جەلال مەحمودزادەی نوێنەری ئێستای شاری مهابادە لە مەجلیسی ڕژیمی ئێران.

ئەوانە هەموو سەر بە ڕەوتی ئیخوانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن کە کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی کاڵکردنەوەی بیری نەتەوەیی و شەڕی نەرم لەگەڵ حیزبە شۆڕشگێرەکانی ڕۆژهەڵات بەکاریان دێنێت. ئیخوانیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناوی ( جماعتی دعوت و اصلاح)  کار دەکەن.

خەڵکی شارەکانی پیرانشار و سەردەشت فریوی باندە ئیتلاعاتیەکانی کۆماری ئیسلامی ناخۆن. پیرانشار و سەردەشت دوو شاری ڕؤژهەڵاتن و پێتەختی کۆڵبەر کوژی کۆماری ئیسلامین.

لە خوێنی کۆڵبەر و ڕۆڵەکانتان خۆش مەبن و لە هەر کوێ یەو مۆرە ئیتلاعاتیانە هاتن تەبلیغیان کرد بۆ دەنگدان ئاتەش بە ئیختیار بەرابەریان بجوڵێنەوە.