بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

پڕۆتستۆکردنى هەڵبژاردنە درۆیینەکەى کۆمارى ئیسلامى بەردەوامە

پڕۆتستۆکردنى هەڵبژاردنە درۆیینەکەى کۆمارى ئیسلامى بەردەوامە
AvaToday caption
posted onFebruary 8, 2020
noبۆچوون

١٦٠ کەس لە چالاکانی سیاسی دەرەوەی ئێران داوا لە خەڵک دەکەن هەڵبژاردنەکانی رژیمی گەندەڵی کۆماری ئیسلامی بایکۆت بکەن

 

گرووپێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەرەوەی ئێران بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی مەجلیسی یازدەیەم و نێوان دەورەیی خوبرگان کە لە مانگی ڕەشەمە بەڕێوە دەچێت داوا لە خەڵک دەکەن بە بەشداری نەکردن لەو هەڵبژاردنە بەرگری لە مافی هاووڵاتیبوونی خۆیان بکەن.

بە پێی ئەو هەواڵانەی لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان بلاو بوونەوە ڕۆژی هەینی ١٨ ڕێبەندان ١٦٤ چالاکی سیاسی و مەدەنی بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایانگەیاند کە قەوارەی هەڵبژاردن لە کۆماری ئیسلامیدا زیاتر لە ڕابردوو لەگەڵ ڕێوشوێنەکانی هەڵبژاردنی ئازاد و دادپەروەرانە دژایەتی پەیدا کردووە و بە گووتەی ئەو چالاکانە ئەو هەڵبژاردنە نمایشیە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە تێیدا چارەنوسی ٧٠ لەسەدی ناوەندەکانی دەنگدان بە بێ هیچ جۆرە ڕکابەریەک تەنانەت لە نێوان باڵەکانی سەر بە دەسەڵات یەکلا بووەتەوە و هیچ پێوەندیەکی بە سەروەری سیاسی و نوینەرانەتی نەتەوەی ئێرانەوە نییە.

ئەو چالاکانە داوا لە خەڵکی ئێران دەکەن بە شێوەیەکی کارا و ئامانجدار خەڵک بانگهێشتی ڕەشەمەی بێ هەڵبژاردن بکەن بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی ئێرانی بە ڕێگەی نافەرمانی مەدەنی بەرگری لە دەنگ و مافەکانی خۆیان بکەن.

هەڵبژارنى درۆیین

ئەوانەی ئەو داواکریەیان واژۆ کردووە دەڵێن بە کەمبوونەوە لە ژمارەی دەنگدەران بە تایبەت لە شارە چوکەکان، هەڵبژاردنی نمایشی مەجلیسی یازدەیەم دەبێ بە دەرفەتێک بۆ گەورە بوونی بزووتنەوەی ناڕەزایەتی و نەهێشتنی دیکتاتۆری دینی.

پێشتر چالاکانی نێوخۆی ئیڕانیش داوایان لە خەڵک کردبوو بەشداری ئە وهەڵبژاردنە نەکەن و ئەوانەش وایکردووە بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هەوڵەکانیان بۆ ڕاکێشانی خەڵک بۆ سەر سنوقەکانی دەنگدان چڕتر بکەنەوە.

عەلی خامنەیی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ ڕێبەندان  لە قسەکردنێکدا گووتی بەشداری لە هەڵبژاردن پێوەندی بە ئابڕوی ڕژیم و ئەمنیەتی وڵاتەوە هەیە و بانگەشەی ئەوەی کرد هەڵبژاردن لە نیو کۆماری ئیسلامی تەندرووستە. 

سەبارەت بە ڕەتکرانەوەی بەربڵاوی بەربژێرەکان مۆرگان ئۆرتێگاس وەتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە کاردانەوە بە ڕەتکردنەوەی سەڵاحیەتی بەشدار بووان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی مەجلیسی ڕژیمی ئێران لە تویتێکدا نووسی: شوڕای نیگابان ئەو کەسانەن کە لە لایەن خامنەیی داندراون و زۆربەی بەربژێرەکانیان ڕەت کردووەتەوە. بێ هۆ نییە کە ئەو بەربژێرانەی ماوەنەوە ئاوا وەک یەک دەچن.