بازبدە بۆ ناوەڕۆکی سەرەکی

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ٤٠ هەزار دۆلاری بۆ لۆبیکردن لە ئەمریکا سەرف کردووە

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ٤٠ هەزار دۆلاری بۆ لۆبیکردن لە ئەمریکا سەرف کردووە
AvaToday caption
posted onFebruary 8, 2020
noبۆچوون

بە پێ ڕاپۆرتێکی ئەلمانیتۆر، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بۆ  پەرەدان و گەشەکردنی پەیوەندی و هاوکاری لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا لە مانگی دیسەمبەر، گرێبەستێکی لەگەڵ گرووپی پارێزگاری Cogent لە واشنتۆن واژوو کردووە. 

 

ئەو ناوەندە یاساییە ٤۰ هەزار دۆلاری پێ دراوە تا دانیشتنێک لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا و هەروەها چاوپێکەوتنێکی میدیایی بۆ بەرپرسی کۆمەڵە لە ئەمریکا ڕێک بخات.  هەرچەند Cogent لەگەڵ سەلاح بایەزیدی، نوێ،ەرى کۆمەڵە لە ئەمریکا هاوکاری دەکات، بەڵام عەبدۆڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە گرێبەستەکەی واژوو کردووە.

هەر بە پی ئەم راپورتە، لە ئەم پارەیە ١٠ هەزار دۆلار تەرخان کراوە بۆ ئەوەی وتارێکیش لە بەرژەوەندى ئەم حزبە بنوسرێت و لاپەڕەی ویکیپیدیاکەشیان بۆ رێک بخەن.  ئەم هەوڵەی کۆمەڵە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا مانگێک پیش ئێستا داوای لە دیپلۆماتەکانی خۆی کرد بۆ پێشگرتن لە مەترسی دیپڵۆماسی، پەیوەندییەکانی خوێ  لەگەڵ هەندێک لە گروپە ئۆپۆزیسیۆنە ئێرانییەکان کەم بکەنەوە.